هەڤاڵ
نەژاد
یەکێک لەو هۆکارانەی نەیهێشتووە کورد بە درێژایی مێژوویی
هێرش و داگیرکاریی دوژمنەکانییەوە، بتوێتەوە، بەهێزی و سەرسەختی زمانەکەی بووە. وەک
چەکێکی بەرگری هەمیشە هێشتوویەتییەوە. بەهۆی هێرش و داگیرکارییەوە دەستمان لە زۆر
تایبەتمەندی و کولتووری کۆنمان هەڵگرتووە، بەشێوەیەک لە هەندێک بابەتدا، وەک
نەتەوە هێرشکەر و داگیرکەرەکانمان لێ هاتووە، بەڵام سەرسەختی زمانەکەمان
نەیهێشتووە بە تەواوی بتوێینەوە و هەمیشە خاڵێکی بەهێز بووە بۆ نیشاندانی
جیاوازییەکی ئەوتۆ کە وەک دوو نەتەوەی جیاواز چاو لە ئێمە و داگیرکەرانمان بکرێ.