هەڤاڵ نەژاد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠-١٢-٢٠١٠ ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، کۆبوونەوەیەکی دەربارەی رەوشی وەرزش و کێشەکانی بۆ ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیداری وەرزشی سازکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی چۆپی هوتێلی چوارچرا لەشاری هەولێر، بەرێوەچوو. تێیدا نوێنەرانی هەریەکە لە وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان و راگرایەتی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە و یانەی وەرزشی هەولێر و یانەی ئاسۆ و یانەی برایەتی و یانەی پێشکەوتن، لەگەڵ رۆژنامەوانانی وەرزشی و کەسایەتی وەرزشی، بەشداربوون.