06 April 2011

راپۆرتێکی وێنەیی لە قەڵای مێژوویی دوین


هەڤاڵ نەژاد 
قەڵای دوین، یەکێکە لە قەڵا مێژووییەکانی کوردستان و دەکەوێتە پارێزگای هەولێر و رۆژئاوای شارۆچکەی پیرمام ( سەڵاحەدین). هەوڵم دا لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە زانیاری دەربارەی ئەم قەڵایە کۆبکەمەوە، ئەویش تەنها لە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر بە یەک دێڕ دەربارەی ئەم قەڵایە نووسراوە و هیچی دیکەم نەدیتەوە.
یەک دێڕەکەی ماڵپەڕی پارێزگای هەولێریش بەم شێوەیە (( مێژووی ئه‌ م قه‌لایه‌ ده‌گه‌رێتەوە‌ بۆ ( سه‌ردمی میری سۆران ).که‌ ئه‌م میر نشینه‌ (100 ) ساڵی خایاند له‌ م شوێنه‌دا .))



بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم قەڵایە زێدی سەڵاحەدینی ئەیووبییە، کە سەرکردەیەکی کوردی مسوڵمان بوو، زۆر خزمەتی عەرەب و ئیسلامی کردووەو دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیووبی ئیسلامییە. رەنگبێ هۆکاری ناونانی شارۆچکەی پیرمام بە سەڵاحەدین، بۆ هەمان سەڵاحەدینی ئەیووبی بگەڕێتەوە.
ئەم قەڵایە لە سەر بەرزاییەک دروستکراوەو زاڵە بەسەر دەورووبەری خۆیدا، پێدەەچێت لە چوارلاوە  قولەی پاسەوانی بوونی هەبووبێت، کە ئێستاش دوو دانەیان دەبینرێت. لەبەرامبەر ئەم قەڵایە کە جادەیەک لەیەکتری دابڕیون، گۆڕستانێکی کۆن هەیە کە بەگوێرەی کێلی قەبرەکان و ئەو نەخشانەی لەسەریانە ( خۆر و خەنجەر و شیر و ... هتد) مێژووین و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ژیان هەبووە لە نێو قەڵاکەدا.
بەداخەوە ئەم قەڵا مێژووییەش وەک زۆربەی شوێنەوارە مێژووییەکانی دیکەی کوردستان، پشتگوێخراوە. هیچ کەسێک ئاگاداری نییە و، بەئاسانی دەتوانرێ لەوە زیاتر بشێوێنرێت و ئەو پاشماوەیەشی کە ماویەتی بڕوخێنرێت و لە ناو ببردرێت.

بۆ بینینی وێنەکان بە گەورەیی، کلیک لەسەر وێنەکان بکە.











0 سەرنج:

Post a Comment