01 April 2011

ئەشکەوتی شانەدەر، شوێنەوارە گرنگەکەی مرۆڤایەتی بێ کەسە !

هەڤاڵ نەژاد 
لەمێژ بوو ناوی ئەشکەوتی شانەدەر و مێژووەکەیی و دۆزینەوەی کۆنترین جۆری مرۆڤ (نیاندەرتاڵ)م لەو ئەشکەوتە بیستبوو کە کۆنترین لانکەی مرۆڤایەتییە و مرۆڤە سەرەتاییەکان لەوێ ژیاون. لە وانەی مێژووشدا لە قۆناغی بەر لە زانکۆ هەندێکمان لەبارەیەوە خوێندبوو، لە شوێنێکدا نووسرابوو سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لە شوێنێکی دیکەش نووسرابوو سەر بە شاری سۆرانی پارێزگای هەولێرە! 

ئەمرۆش خوێندمەوە کە سەر بە شاری مێرگەسووری پارێزگای هەولێرە و ئەمەیان لە راست دەچێ،چونکە خۆم لە نزیکەوە بینیم (هەرچەندە لەسەر ئەوەش دوو نووسراوم بینی، ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر، دەڵێ: سەر بە شارەدێی بارزانە و ماڵپەڕی مێرگەسووریش، دەڵێ: سەر بە شارەدێی گۆڕەتوو)ـە.

 زۆرم حەزدەکرد لە نزیکەوە ئەو ئەو ئەشکەوت و شوێنەوارە گرنگەی  کوردستان و مرۆڤایەتی ببینم. ئەمڕۆ  دەرفەت رەخساو بینیم، بەڵام چ بینینێک! هەر لە رێگای سەرکەوتن بۆ ئەشکەوتەکە دوو گەشتیار کە لە ئەشکەوتەکەوە دەهاتنە خوار، گوتیان مەچۆ پەشیمان دەبیتەوەو بە بەلاش ئەو رێگا ناخۆشە دەبڕی! یەکیان گوتی ناوی زل و دێی وێرانە، بڵێم مەچۆ هەردەچی، بڕۆ ببینە چ شوێنەوارێکە! گوتم ئاخر من لەو هەولێرەوە هاتووم هەردەبێ بچم و بیبینم.
ئەوەی بینیم و تێبینیم کرد:
1-    ١-بەهیچ شێوەیەک هەست ناکەیت ئەمە شوێنەوارێکی گرنگی مرۆڤایەتییە و لەم ئەشکەوتە کۆنترین جۆری مرۆڤ دۆزراوەتەوەو کۆنترین لانکەی مرۆڤایەتی بووە. لەبەرئەوەی هیچ خزمەتگوزارییەکی شایەنی ئەو شوێنەوارە گرنگە نابینی.
2-      ٢- هیچ نووسراو و شتێکم نەبینی کە باس لە مێژووی ئەشکەوتی شانەدەر بکات و گەشتیاران هیچ زانیارییەکیان دەستناکەوێ.
3-      ٣- لە ناو ئەشکەوتە هیچ کەسێک نییە بۆ ئاگاداری ئەشکەوتەکە یاخود بۆ پێدانی رێنمایی و زانیاری بۆ گەشتیاران. ئەمەش مەترسی تێکچوونی هەیە.
4-     ٤- رێگاکەی هەرچەندە بە پەیژە دروست کراوە، بەڵام گەشتیاری خاوەن پێداویستی تایبەت و پیر و نەخۆش بەهیچ شێوەیەک ناتوانن سەربکەون و بە هیلاک دەچن. کە دەبوو مافی ئەوانیش لەبەرچاو گیرابا.
5-     ٥- لە ناو ئەشکەوتەکە پێشتر مەڕوماڵات بەخێوکراوەو دەستکاری کراوە. جگە لەوەی ئێستاش پڕە لە دەبەی ئاو و نایلۆن وپاشماوەی گەشتیاران (بەداخەوە کولتووری گەشتیاریشمان نییە).
من وەک کەسێکی سادە ئەوەندەم کەم و کوڕی دیتن، دڵنیام کەسانی پسپۆری شوێنەوار و گەشتیاری چەندقاتی من دەبینن.
من دڵنیام ئەم ئەشکەوتە لە هەر وڵاتێکی دیکەبا، گەورەترین خزمەگوزاری بۆ دەکراو زۆر بە وردی دەپارێزراو و چاودێری دەکرا. جگە لەوەی دەبووە شوێنێکی گەشتیاری نێودەوڵەتی و دەبووە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی ئەو وڵاتە. بەڵام مخابن! ئێمە گرنگی ئەو ئەشکەوتە نازانین.
بۆیە دەتوانم هێندە بڵێم، ئەشکەوتی شانەدەر بێ کەسە، ئەگەر کەسی هەبووایە وا نەدەبوو!

بۆ زانیاری دەربارەی ئەشكەوتی شانەدەر بڕواننە ئەم بەستەرەی ماڵپەڕی مێرگەسوور ... ئێرە کلیک بکە


چەند وێنەیەک لە ئەشکەوتی شانەدەر... بۆ بینینی وێنەکان بەگەورەیی، کلیکی وێنەکە بکە!


















2 سەرنج:

jamal hemewendy said...

سلاو..بةداخةوة كة ئةم راستيانةم خويندةوة لةسةر ئةشكةوتى شانةدةر..لة قؤناغى سةرةتايى بووين ناوى ئةم ئةشكةوتةم بيست بؤ يةكةم جار..مامؤستا واى شةرح دةكرد..لة دلى خؤم ئةمووت بخوا كةس ناويرى بجيتة ئةو ئةشكةوتة جونكة مرؤفى نياندرتالى تياية، كة لةوانةية وةك درندة وابن، لة كاتى رافةكردنى مامؤستا برسياريكم لا دروست ببوو نةم دةويرا ببرسم لى ى، برسيارةكة ئةوةبوو جؤن ئةشكةوت لة شوينى بيابان هةية، جونكة لة هةمان كاتدا باسى دةكرد كةوا مرؤف لةدةم رووبارةكانى خوارووى عيراق زياون..منيش وامدةزانى عيراق تةنها هةوليرو كوردستانة، خوارووى عيراق وامدةزانى لة خوار شارؤجكةى قوشتةبةية جونكة ئةو ناوة دةشتايى بوو، يان دةمووت لةوانةية لة خوار كةركوك بيت..و كؤمةليك برسيارى تر..
دةى ئيشاللا وةزارةتى رؤشنبيرى و كةشتيارى و شارةوانييةكان بةيةكةوة خةميك لةو شوينة كرينكة بخؤن و بيكةنة شوينيكى كةشتيارى و ميزوويى..خوا يار بيت

هەڤاڵ نەژاد said...

زۆر سوپاس بۆ سه‌رنجه‌که‌ت کاک جه‌مال، رێزی زۆرم

Post a Comment