31 October 2014

پۆستکۆبانێ

 پێشوازی هاونیشتمانیانی باکوور لە پێشمەرگەی باشوور. سەرچاوە؛ فەیسبووک
هەڤاڵ نەژاد 
دوو هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە لاپەرەی فەیسبووکەکەم نووسیم؛ "کۆبانێ و پشتیوانییە فراوانەکانی کوردانی هەموو بەشەکان لێی، دەکرێ ببێتە قۆناغێکی گرنگ بۆ سەرهەڵدان و هاتنە مەیدانی هۆشیارییەکی نەتەوەیی باشتر لە چاو ڕابردوو، کە دەکرێ ببێتە هەوێنی دروستکردنی نەتەوە، نەتەوەیەک کە ناسیۆنالیزم و بیری نەتەوایەتی دروستی دەکات.

23 October 2014

هەر بە ڕێکەوت

هەڤاڵ نەژاد

مانگی پێشوو، شەوێک (٢٥-٩ پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلێک شوێنم کەوت. هەوڵمدا خۆمی لێ لادەم و لە کاتی سوڕانەوەم بۆ سایدی بەرامبەر، لە دواوە کێشای بە ئۆتۆمبێلەکەمدا و هەڵات!... هیوادارم کابرا سەرخۆش بووبێ و ئەنقەست نەبووبێ!

29 September 2014

شارە عەرەبییەکانی کوردستان

وێنەی چایخانەیەکەی شەقڵاوە
هەڤاڵ نەژاد
بەشێکی زۆری خانوو و شوقەی ئەو پرۆژانەی بەناوی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوونەوە، لەم ساڵانەدا دران بە وەبەرهێنەر و بازرگانەکان، عەرەب کڕیونی.
ئەو پرۆژانە نرخیان بەشێوەیەک بەرزبوو، کرێچیی و فەرمانبەر و خاوەن داهاتی کەم و مامناوەند پێیان نەدەکڕا، لەم حاڵەتەدا مشتەری هەرە باش عەرەبەکان بوون. ئیدی بە هەر شێوە و شێوازێک بووبێ ئەو پارەیان هەڵسووڕاندووە و کڕیویانن.

24 September 2014

هەڤاڵ نەژاد: پێویستە پێشمەرگە تەنها ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە

لێدوانی هەڤاڵ بۆ رۆژنامەی خەبات، سەبارەت بە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە!

ئەو بڕیارەی سەرۆکی باشووری کوردستان، سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بری ئاڵای حیزبەکان، نەک هەر لە جێگەی خۆیدا بوو، بەڵکو پێویستییەکی گرنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە لە بری هیچ ئاڵا و هێمایەک، تەنها ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن. ئەو بڕیارە دەکرێ وەک سەرەتایەک بێ بۆ یەکخستنی تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە نیشتیمانی کردنی ئەو هێزە و دابڕینی لە حیزبەکان. هاوکات کۆکردنەوەیان لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستان.

09 September 2014

لە سەربەخۆیییەوە بۆ سەرکزی

هەڤاڵ نەژاد 

تا دوێنێ بە کۆنفیدڕاڵیش ڕازی نەدەبووین و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییمان بەڕێوەدەبرد، کەچی لە پڕ هەمووی گۆڕا و ئەمڕۆ بە سپاس و سەرکزییەوە بەشداری کابینەیەک دەکەین کە دەبێ بڵێین خۆزگەمان بە کابینەکانی پێشوو!

04 September 2014

کورتە سەرنجێک لەسەر کچە ڕفێنراوەکانمان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەم ڕۆژانە زۆر شتم سەبارەت بە کچە ڕفێنراوەکانمان خوێندۆتەوە، زۆر پێشنیاری بەجێ و گونجاوم بینی. شتێک کە نەنووسراوە یا من بەرچاوم نەکەوتووە، ئەوەیە کاتێک بەهەر شێوەیەک ئەو کچانە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە ناو خێزان و کۆمەڵگە، لانی کەم دوور بن لە دەستدرێژی و دووبارە کردنەوەیان بە قوربانی لە لایەن خۆمانەوە!

24 June 2014

بەڕێوەبردنی وتوێژێکی کراوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان

هەڤاڵ نەژاد 

بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەکی کراوە لە ٢٢-٦-٢٠١٤ لە هۆڵی هوتێل چوارچرای شاری هەولێر، لەگەڵ هاوکارانم د. ڕەعد و فەرمان ڕەشاد، بۆ نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای هەولێر، سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).
ئەو گفتوگۆ کراوەیە، چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی (ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ هزر و ڕۆشنبیری)ـە.

هەڤاڵ نەژاد: نەك تەنیا پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بەڵكو بە گشتی پۆلیس لە وڵاتی ئێمەدا ئەكادیمی نین و بە گوێرەی رەفتاری تاكەكەسی خۆیان یان بە ئاڕاستەی حیزب دەجووڵێنەوە و ڕەفتار دەكەن

لێدوان

لێدوانی هەڤاڵ نەژاد بۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوان ئومێد پشدەری، سەبارەت بە ڕاگەیاندن و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، لە پێوەندی بە خۆپیشاندانەوە.

لەم لینکەوە ڕاپۆرتەکە و لێدوانی هەڤاڵ بخوێنەوە. ئێرە کلیک بکە


08 April 2014

نییەتی!

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ بۆ کارێک چووم بۆ فەرمانگەیەک، نووسراوێکم پێ بوو، لێیان وەرگرتم و گوتیان بڕۆ دوو سەعاتی تر وەرەوە و لە ژووری دەرچوو (سادیرە) وەری بگرەوە! کۆڵێ دڵم خۆش بوو، گوتم شتی چاکە ژووراو ژوورم پێ ناکەن، دیارە خۆیان هەموو کارەکانی دەکەن (سیستەمی یەک پەنجەرە). سەرتان نەئێشێنم لە خۆشیان سەعاتێکیش خاترم گرتن و، درەنگتر چوومەوە.

07 April 2014

کام لێبوردنی گشتی؟!

ڕاستییەکەی دادگای خراپە
هەڤاڵ نەژاد* 
پێمخۆشە یاساناسێکی شارەزاتر لە من بێت و بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن (دانا ئەحمەد مەجید) بەر ئەو یاسای لێبوردنە گشتییەی ساڵی ٢٠١٢ی  سەرۆکایەتی هەرێم کەوتووە؟!

لە کاتێکدا، هەرچی سەرنجی ئەو یاسایە دەدەم و لێی دەڕوانم، ئەو بە هیچ شێوەیەک ئەو یاسایەی لێبوردنی گشتیی (یاسای ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٢) نایگرێتەوە، کە پێی ئازاد کراوە و دۆسییەکەی داخراوە. ئەویش بەم هۆکارانە:

03 April 2014

زمانناسی هەر ئاوا دەبێ!

هەڤاڵ نەژاد 
یەکێک لەو هۆکارانەی کوردی وەک نەتەوە هێشتۆتەوە و، ئەو هەموو داگیرکاریی و هەوڵانەی بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەی دراوە، نەیهێشتووە کاریگەری لەسەر سڕینەوەی هەبێت، زمانەکەیەتی. زمانە دەوڵەمەندەکەی هۆکارێکی گرنگ و کاریگەر بووە بۆ مانەوەی کورد. ئەگەر نا، ڕەنگبێ کوردیش ئێستا وەک زۆر گەلی تر، تەنها ناوی مێژوویی بمابا و ئێستا لە ناو نەتەوەی تردا توابانایەوە.

31 March 2014

بۆچی هێشتا زۆرینەی باکووری کوردستان دەنگیان داوەتە تورکەکان؟!

هەڤاڵ نەژاد 
وێڕای پیرۆزباییم لە بەدەپە، کە لە بەشێکی ناوچەکانی باکووری کوردستان دەنگی یەکەمی هێناوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا خەمبارم بەوەی تا ئێستا زۆرینەی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، دەنگیان داوە بە ئاکەپەی ئیسلامیی و پارتە توندڕەوە کۆمارییەکان.

23 March 2014

خوێن لە بری خوێن!

هەڤاڵ نەژاد 
وێنەی ئەفسەرەکە
هێشتا نازانم ئەو ئەفسەرە کوردەی لە بەغدا مامۆستایەکی زانکۆی کوشتووە، تاوانبارە، یان نا، چونکە ئەوە دادگایە تاوان بەسەر کەسێکدا ساخ دەکاتەوە نەک خەڵک و بە تایبەت کوردی خۆبەکەمزان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لەگەڵ کوشتنی مرۆڤ نیم و پێم باش نییە. ئەم نووسینەشم بۆ پشتیوانی لە کاری ئەو ئەفسەرە نییە، بەڵکو بۆ بایەخی هاوڵاتییەکی کوردە لە لایەن سیاسییەکانمان و خۆمان وەک نەتەوەیەک (ئەگەر نەتەوەش بین) کاتێک کەسێکی بێگانە (نوری مالیکی) دوور لە یاسا قسەی لە بارەوە دەکات و دەڵێ؛ خوێنی دەڕژین.

19 March 2014

چوارشەممە سووری

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ چوارشەممە سوورییە، هەموو چوارشەممەیەکی کۆتایی ساڵی کوردی، پێی دەگوترێ (چوارشەممە سووری) و ئاگر دەکرێتەوە و یاری ئاگرین دەتەقێنرێت. ئەم بۆنەیە زیاتر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گرنگی پێ دەدرێت و یادی دەکرێتەوە.

14 January 2014

لێدوان: داوا له‌داواكاری‌ گشتی‌ ده‌كرێت سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ تۆمار بكات

لێدوان بۆ رادیۆ نەوا 

دانا حامید
كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ داوا له‌ ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ قوربانیانی‌ ده‌رزی‌ ئاڤاستیاندا زانیاری‌ ناڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

لێدوان: سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرێت‌

لێدوانی هەڤاڵ بۆ کەی ئێن ئێن 
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ده‌رزیی ئاڤاستین، كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه‌، لای‌ داواكاری گشتیی هه‌ولێر، سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كات.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، پارێزه‌ری كه‌مپه‌ینی چاو هه‌رچاوه‌، به‌ KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه‌ له‌لای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌ هه‌ولێر، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تۆمارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی داواكاری گشتیی، سكاڵاكه‌ بجوڵێنێت.

لە رێگەی داواکاری گشتییە داوا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمار دەکرێت

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠١٤، وەک (کەمپینی چاو هەر چاوە) کە لەسەر رووداوی کوێرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک چالاکی مەدەنی دەرەوە و ناوخۆی کوردستان دروست بووە.
لەسەر بنەمای یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، داوامان ئاراستەی دەستەی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کرد کە داوا دژی وەزارەتی تەندروستی بجوڵێنێ. هاوپێچ لەگەڵ داواکەماندا کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگەنامە کە نزیکەی ٧٠ لاپەرە دەبوون پێشکەش کرد.