29 October 2013

تێگەیشتن لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٣ کۆنفراسی هەرێمایەتی سەبارەت بە کورد و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بەرێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لە لایەن رێکخراوی کوردستان بێجینۆساید، بە بەشداری رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی و، ئەتاج بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)، بە پشتیوانی فەرمانگەی رێخکراوە ناحکومییەکان، لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.

03 October 2013

هەڤاڵ نەژاد: به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و ئاسه‌واره‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا داویه‌تی‌ به‌ئێران به‌شێكه‌ لە مێژووی كورد

لێدوانی من بۆ رادیۆی ناوخۆ 
(حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌) سه‌رۆكی‌ ئێران له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌ واشنتۆن وه‌كو هه‌وڵێك بۆ پیشاندانی‌ نیازپاكی‌ به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی‌ ئێران، ئاسه‌وارێكی‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی‌ (ماد) گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ئێران، چالاكوانێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نیش له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و ئاسه‌واره‌ هی‌ كورده‌‌و پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی‌ هه‌بێت.

هەڤاڵ نەژاد: حكومه‌تی كوردستان سوود له‌ بوونی كورد وه‌ربگرێت له‌ وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی لۆبییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات‌ بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی کورد

لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ 

بەشداری کردنی من لە راپۆرتێکی رادیۆی ناوخۆ، سەبارەت بە بەجینۆساید ناساندی جینۆسایدی گەلی گورد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.