ژیاننامە


- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد عه‌باس 14-2-1989 له‌ باوکێکی باشووری و دایکێکی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌دایک بووم.
- ده‌رچووی کۆلیژی یاسام ‌(قانون).
- له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵی ده‌ستم به‌نووسین کردووه‌،  له‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ر وه‌ک سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وان کارم کردووه.
- چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ بواری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کار ده‌که‌م. ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر وده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج) بووم‌ ، ڕێکخه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه ‌بووم و‌‌، سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاینده‌ بووم.
له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ له‌ رێکخراوی ئاینده‌ کارم کردووه‌، پشکم له‌ چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی باش هه‌بووه‌ بۆ لاوانی کوردستان، که‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا کارمان له‌سه‌ر کردوون، گرنگترینیان:
1-   هه‌ڵمه‌تی 25 ساڵ، که‌ توانیمان یاسایه‌کی په‌رله‌مان بگۆڕین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجان و، له‌ پێناو به‌شداری زیاتری گه‌نجان له‌ سیاسه‌تدا. پێشتر له‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی رێگه‌ ده‌درا گه‌نجان خۆیان بپاڵێون بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان، به‌هۆی پرۆژه‌که‌ی ئێمه‌وه‌ که‌م کرایه‌وه‌ بۆ 25 ساڵ و ئێستا ژماره‌یه‌ک گه‌نج، به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه‌ په‌رله‌مانتارن.
2-   پرۆژه‌ی سندوقی کۆمه‌کی گه‌نجان، که‌ قه‌رز بدرێته‌ گه‌نجانی بێکار و خاوه‌ن بیرۆکه‌ی کارکردن، ئه‌ویش له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ند کراو، ئیستا بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌درێته‌ گه‌نجان به‌قه‌رز، بۆ جێ به‌جێکردنی پرۆژه‌کانیان.

- له‌ ماوه‌ی کارکردنم له بواری‌ رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان، به‌شداری چه‌ندین خول و سه‌تان وۆرکشۆپ بووم‌ و چه‌ند بڕوانامه‌یه‌کم له‌و بواره‌دا وه‌رگرتووه. ئه‌ندامی چه‌ندین لیژنه‌ بووم،‌ که‌ له‌سه‌ر ئاستی رێکخراوه‌کانی کوردستان پێکهێنراون، بۆ پرسه‌ جۆراوجۆره‌کان.

- له‌ ئێستادا پارێزەری یاساییم و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانم.
- ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانم.
ئەندامی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆسایدم. بەگوێرەی تواناش کاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەم.
- ئه‌م بڵۆگه‌ش وه‌ک پێگه‌یه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار و دیدار و ڕاپۆرت و کاروچالاکیەکانم به‌کار ده‌هێنم و له‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش ده‌خوازم به‌ سه‌رنج و ره‌خنه‌ و تێبینی ئه‌م بڵۆگه‌ برازێننه‌وه.