" ئه‌م وتاره دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له ماڵپه‌ری رێنێسانس نیوز نوسراوه ، تێیدا ره‌خنه‌م له خراپی زمانی ئاخاوتنی رۆژهه‌ڵات گرتووه ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که زمانی ئاخاوتنی باشووریش گه‌لێ باشتر بێت"
کاتێک ئه‌و ووتاره ته‌نز ئامێزه پڕ بایه‌خه‌ی به‌رێز ژیلوان محه‌مه‌دی(مه‌مانیزاسیون و چه‌ند دیمه‌نێک)م خوێنده‌وه له‌ڕێنیسانس، کۆمه‌ڵی یادگاری و بیره‌وه‌ریم له‌مه‌ڕ ئه‌و باسه وه‌بیر هاته‌وه که له شێوه‌ی هه‌مان دیمه‌نه‌کانی کاکه ژیلوان بوون و هه‌ندێکیشیان تایبه‌ت به‌خۆم بوون، که‌زۆرم له‌دڵ گران بوو، زۆر جاریش به‌هۆیانه‌وه ده‌که‌وتمه حاڵه‌تێکی تووڕه‌ییه‌وه‌و نه‌م ده‌توانی به‌سه‌ر خۆمی نه‌هێنم.
به‌و پێیه‌ی دایکم خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاته‌و خۆشم به‌شێکی ته‌مه‌نی مناڵیم له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، ساڵانه وه‌ک نه‌ریتێک سه‌ردانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌م و چه‌ند ساتێکی خۆش له‌گه‌ڵ که‌س وکارم له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌خۆشیه‌کانم که‌م ده‌کاته‌وه جگه له‌خراپی هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ژیانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌و ناته‌ندروستیه‌یه که‌زمانی کوردی تێیکه‌وتووه، هه‌روه‌ک کاکه ژیلوان له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه ئێستا له‌جێی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی کۆمه‌ڵێ وشه‌ی تازه‌و ناکوردی تێکه‌ڵ به‌قسه‌کردنی خه‌ڵکی بووه‌و خه‌ریکه جێی وشه کوردیه‌کان به‌ته‌واوی لێژ ده‌که‌ن، وای لێهاتووه به‌کارنه‌هێنانی وشه‌کانی( مادر، عمه، خاله، دایی، لامه‌سه‌ب، کلاس،،تیپ ،،،،هتد) بۆته عه‌یبه‌و ئه‌گه‌ر به‌کاری نه‌هێنی به‌قه‌ولی خۆیان تۆ که‌سێکی زۆر بێ کلاسیت.!!
باوه‌ڕ بکه‌ن تائێسته‌ش نه‌م زانیوه( لامه‌سه‌ب) مانای چیه، هێنده نه‌بێ که‌ئه‌زانم به‌که‌سێک ئه‌ڵێن که‌پیایدا هه‌ڵئه‌ده‌ن، بۆنمونه که‌باسی یاریزانێک (فوتباڵیست) ئه‌که‌ن، ئه‌ڵێن لامه‌سه‌ب تۆپی جوان لێ ئه‌یا!
یاخود وشه‌ی کلاس، من هینده‌م زانیوه به‌کوردی واتا پۆل و زیاتر له‌قوتابخانه به‌کاردێ، به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵات هه‌رکه‌سێکیان به‌دڵ نه‌بێ پێی ئه‌ڵێن بێ کلاس، یاخود که‌که‌سێک به‌کۆنه په‌رست بزانن، خۆم چه‌ند جار ئه‌م وشه‌یه‌م به‌ڕوا دراوه کاتێ له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کانا ڕه‌خنه‌م له‌و شێوازه ئاخاوتنه گرتووه‌و هه‌وڵم داوه به‌کوردی ب ئاخڤم ، چه‌ندین جار بێ کلاس کراوم و ئێستا به‌قه‌ولی خۆیان زۆر بێ کلاسم!!
وشه‌ی (تیپ)یش هێنده ئه‌زانم که‌واتای( ا ب ت پ) ئه‌لفا بێ ئه‌گه‌یه‌نێ جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ جار به گروپیش ئه‌وترێ، وه‌ک تیپی مۆسیقای...... ، به‌ڵام تیپ له‌ڕۆژهه‌ڵات به‌شێوازی قژو جل و به‌رگ ئه‌وترێ، ئێستا ئه‌وه‌ی جل وبه‌رگی کوردی بپۆشێ تیپی سفره‌و ئه‌وه‌ی قژو جل‌و به‌رگی رۆژئاوایی بێت تیپی بیسته، من له‌وه‌یان زۆر جار پانزه‌م هێناوه !!! چونکه له‌باشووری کوردستان ئه‌ژیم و جل و به‌رگم رۆژئاواییه‌و کاتێک ده‌چمه ئه‌وێ به‌هه‌مان پۆشاکه‌وه ده‌چم.
شتێکی دی که‌زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاوم و کاک ژیلوانیش ئاماژه‌ی پێ نه‌داوه، گۆڕینی هه‌ردوو پیتی(ڤ v)و(وw)ه‌و جێ گۆرکێیان پێ ده‌که‌ن و نازانم هۆی چی یه، که خۆم له‌مه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رم تێدا کردووه، بۆ نمونه به‌ناوبه‌ندی (وه‌لی) ده‌ڵێن (ڤه‌لی)، یان به (بی ئێم ده‌بڵیوbmw) ده‌ڵێن (بی ئێم ڤێ)، بۆخۆشم که‌ناوم (هه‌ڤاڵ)ـه هه‌میشه به(هه‌واڵ) بانگ ده‌کرێم و ناوه‌که‌م ده‌شێوێ و ده‌بمه هه‌واڵ (ده‌نگوباس)!!، زۆر جار قسه‌م بۆ که‌سانێک ده‌کرد ده‌یانوت راسته‌که‌ی کاکه هه‌واڵ، ئیدی ده‌هاتمه‌وه ژێر سفرو قسه‌م نه‌ده‌ما، چه‌ندی ده‌م وت کاکه هه‌ڤاڵ و هه‌واڵ دووشتی جیان و من هه‌ڤاڵم نه‌ک هه‌واڵ، ده‌یان وت به‌ڵی راسته‌که‌ی کا هه‌واڵ!!! هه‌ندێ جار له‌سه‌ر ئه‌مه دڵ ته‌نگ ده‌بووم به‌ڵام سودی نه‌بوو هه‌ر هه‌واڵ بووم و نه‌ده‌بوومه هه‌ڤاڵ.!!!
دوای ئه‌وه‌ی که‌نه‌م توانی هه‌ڤاڵێتی خۆم بسه‌لمێنم ئیدی هه‌ر که‌سێکی تازه‌م بناسیبایه ده‌م ووت ناوم هه‌واڵه، ئه‌و خۆی راستی ده‌کرده‌وه‌و به‌هه‌ڤاڵ بانگی ده‌کردم !!!
به‌ڵام له‌وه‌شا خوا ڕه‌حمێکی گه‌وره‌ی پێ کردووم که له‌ماڵه‌وه به‌هۆزان بانگ ئه‌کرێم و لای خزمه نزیکه کانم هه‌ر به‌و ناوه بانگ ده‌کرێم ، ده‌نا ده‌بوایه رۆژ تائێواره هه‌ر له‌شه‌ڕی هه‌واڵ نیم و (هه‌ڤاڵ)م بوومایه.
2 سەرنج:
كاكة هةفال كيان بروايت هةبيت منيش لةكةل برادةرة رؤزهةلاتيةكانم هةمات كيشةم هةية ئينجا باشتيكت بئ بليم من برادةرةكم هةية ناوي هةوالة بةخؤشم هةفال ئيتر كةرؤزهةلاتيةكان قسةمان لةكةل دةكةن من دةبمة هةوال و ئةويش هةفال !!!!!!!!!!!!!!!!
زۆر سوپاس کاک هەڤاڵی خۆشەویست
هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێزت و هەواڵی هاورێت
هەمووش هیوا بخوازین لەمەودوا رۆژهەڵاتییەکان ناوەکانمان وەک خۆی بێژن!
هەربژین
هەڤاڵ نەژاد
Post a Comment