30 December 2010

کەسنەزان: وۆرکشۆپێک دەربارەی کاراکردنی رۆڵی گەنج لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی



ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣-١٠-٢٠١٠ رێکخروی RI و ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج ، وۆرکشۆپێکیان دەربارەی کاراکردنی رۆڵی گەنج لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک گەنجی شارۆچکەی کەسنەزان بەرێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەسنەزان ، لەلایەن سەنتەری راوێژکاری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە رێکخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی RI ، بەهاوکاری ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج بەرێوەچوو.

سەرەتا هەڤاڵ نەژاد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج کورتەیەکی لەسەر رێکخراوی ئار ئای  و ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ئامانجی وۆرکشۆپەکەی روونکردنەوە.
دواتر سەراب غەفووری بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری سەنتەری راوێژکاری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ وەک راهێنەر بابەتی وۆرکشۆپەکەی پێشکەش کرد ، سەرەتا پێناسەی گەندەڵی کرد و جۆرەکانی گەندەڵی شیکردەوەو مەترسیەکانی بوونی گەندەڵی خستەڕوو. هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی گەنجان کرد لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە دەتوانن رۆڵێکی کاریگەر ببینن لەو بوارەدا  . دواتر راپرسیەکی رێکخراوەکەیانی لە حەوت پارێزگای کوردستان وعێراق خستەڕوو کە تێیدا رێژە و شێواز و جۆرەکانی گەندەڵی ئیداری و سیاسی و .. هتد خستەڕوو ، کە لە ئاستێکی مەترسیداردایە و پێویستە بەشێوەیەکی گشتگیر بەری پێبگیرێ.
ئامانج لەو وۆرکشۆپە هاوبەشەی ناوەندی ئایندەو رێکخراوی RI  کاراکردنی رۆڵی گەنجانی کوردستانە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

0 سەرنج:

Post a Comment