30 October 2011

ئه‌گه‌ر تورکیا و ئێران رێزی ئاڵاو سه‌روه‌رییه‌کانی ئێمه‌ ناگرن با خۆمان رێزیان بگرین!

ئاڵای ئێران له‌ پشت سه‌رۆکی هه‌رێم دانراوه‌
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
هه‌رێمی کوردستان، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێمێکی قانوونی و فه‌رمییه‌ و له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا دانی پێدانراوه‌. ئاڵای هه‌رێمێش که‌ ئاڵای کوردستانه،‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ستووری و قانوونییه‌ و، به‌شێکه‌ له‌ سه‌روه‌ری هه‌رێمی کوردستان، که‌ پێویسته‌ هه‌ر وڵاتێک رێزی لێ بگرێ.

28 October 2011

وێنه‌... ئێواره‌یه‌کی ده‌ورووبه‌ری مه‌هاباد

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌م وێنانه‌ له‌ سه‌ردانی مانگی 7ی ئه‌مساڵم بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، گیراوه‌. له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ورمێ وه‌ بۆ مه‌هاباد و له‌وێوه‌ بۆ بانه‌.
وێنه‌کان له‌ دووری 25 کیلۆمه‌تر له‌ ماهاباده‌وه‌ گیراوه‌.

26 October 2011

سه‌باره‌ت به‌ ئیسلامییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست !

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
به‌بڕوای من ئیسلامییه‌کانیش له‌وان باشتر نابن، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی تورکیا وه‌رگرین، که‌ به‌قسان باشترینیانه‌، ده‌بینین کورد له‌ چ بارودۆخێکدا ده‌ژین له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. ته‌نانه‌ت ئیسلامێتی داد و گه‌شه‌پێدان تا ئه‌و راده‌یه‌یه‌ که‌ شه‌ری دینی ده‌کات، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و به‌ر به‌ پارتی به‌ده‌په‌ی گوت کورد مسوڵمان نین و زه‌رده‌شتین!

25 October 2011

وێنه‌ ... ئێواره‌یه‌کی زانکۆی جیهان


ئێواره‌یه‌کی زانکۆی جیهان
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
زانکۆی جیهان، له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری کوردستانه‌

10 October 2011

ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر (10-10) رۆژی جیهانی دژی له‌ سێداره‌دان


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مرۆ 10-10 رۆژی جیهانی دژی له‌ سێداره‌دانە. هێشتا له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ وڵاتانی جیهان له‌ سێداره‌دان په‌یڕه‌و ده‌کرێ. به‌داخه‌وه‌ له‌ رابردوو و له‌ ئێستاشدا، سێدارە یه‌کێک له‌ رێگاکانه‌ بۆ له‌ناوبردنی رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی و، سیاسییه‌ کورده‌کان، له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وە.
له‌ باشووری کوردستانیش له‌ چه‌ند یاسایه‌کدا هێشتا سزای له‌ سێداره‌دان ماوه‌، من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ لابردنی سزای له‌ سێداره‌دانم له‌ کوردستان.

03 October 2011

به‌هۆی بۆمباباران کردنی کوردستان و شه‌هید کردنی هاوڵاتیانی سڤیل: هه‌وڵی به‌ دادگایی گه‌یاندنی سه‌رۆکی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا ده‌درێت


هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 
کۆمیته‌ی سکاڵای قوربانیانی بناری قه‌ندیل، له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی قوربانیانی کاره‌ساته‌که‌ی 21-8-2011 لۆفه‌کانی کورته‌کی بناری قه‌ندیل، هه‌وڵی دادگایی کردنی سه‌رۆکی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا ده‌دات، له‌ رێگه‌ی تومارکردنی سکاڵا له‌سه‌ری.