17 September 2017

بۆچی بە بەڵێ دەنگ دەدەم؟!

هەڤاڵ نەژاد 

وەک سروشتی هەمیشەیی خەڵکی کورد بۆ دابەشبوون و پەرتەوازەیی و چەند بەرەیی لەسەر هەر پرسێک، پرۆسەی ڕیفراندۆمی "سەربەخۆیی کوردستان"یش بە هەمانشێوە دابەشبوون و بەرەی بەڵێ و نەخێری لێ دروست بووە. ئەوەی جێی داخە وەک زۆربەی جار، لە بری وتوێژ و ڕاگۆڕینەوە، دەکەوینە تانەو تەشەر و یەکتر شکاندن.
بەر لە هەموو شت دەبێ بزانین هەمووان ئازادن لە وتنی بەڵێ و نەخێر لەو ڕیفراندۆمەدا، هەردوو بژاردە وەک یەک مافی  بەکارهێنانی هەیە، ئەگەر لەبری ئەوەی یەکدی بە جاش و خۆشفرۆش لەقەڵەم بدەین، وتوێژ بکەین و ڕای خۆمان بە هێمنی بەیەک بڵێین، باشتر لەیەک تێدەگەین و نزیکبوونەوەش دروست دەبێ و ڕێگریش دەکەین لە پێکداهەڵشاخان و تێکدانی میزاجی یەکدی.
من لەگەڵ ئەوەم سەربەخۆیی کوردستان بەبێ ڕیفراندۆم ڕابگەیەنرێ لە پەرلەمانی کوردستانەوە و پێموایە ڕیفراندۆم ڕێگەیەکی گونجاو نییە، بەڵام کە بە ویستی من نییە و دەخرێتە ڕاپرسییەوە دەنگ بە بەڵێ دەدەم، بەڵام بۆچی؟ ئایا منیش وەک زۆرێک لەو گەنجانەی ناڕازین و نەیاری دەسەڵاتن ئەو کەموکوڕیانە نابینم کە ئەوانی هێناوەتە ئەو قەناعەتەی بڵێن نەخێر؟ یا ئەوەی بەرەی بەڵێ و نەخێر بەیەکدی دەڵێن و  یەکتر دەکەن بە جاش  و نیشتمانفرۆش، نازانم؟
بێگومان وەک زۆربەیان هەست بەو کەموکوڕییانە دەکەم و، لە ڕابردوودا بەردەوام ڕەخنەم لێی گرتووە و چالاکی مەدەنیم لە پێناویدا ئەنجام داوە، لە داهاتووشدا بەهەمانشێوە بەردەوام دەبم. بە کورتییەکەی ڕۆژێک پشتیوانی دەسەڵاتی حیزبیم نەکردووە و بەم شێوەیەش بمێننەوە نایکەم، جگە لەوەی لای من هەموو حیزبەکان لەیەک سەرچاوەوە دروست بوون و لەیەک دەچن، بۆیە بڕوام بەوە نییە ببمە ئەندام و لایەنگری هیچ حیزبێک. ئەی کە ئەندامی هیچ حیزبێک نیم بۆ دەنگ بە ڕیفراندۆمێک بدەم کە وەک نەیارەکانی ڕیفراندۆم دەڵێن؛ حیزبییە؟ یا بۆ دەنگ بدەم بە لەکاتێکدا وەک دەڵێن پارتی لەگەڵ سەربەخۆییدا ڕاستگۆ نییە؟
یەک/ نەک پارتی، پرۆژەی هەر حیزبێکی تری کوردستان بووایە، بۆ منی هاوڵاتی ناحیزبی و سەربەخۆ جیاوازی نەبوو و دەنگی خۆم بە بەڵێ دەدا، واتە هیچ کاتێک لە دژ یا لەبەر خاتری حیزبێک نەیاری یا پشتیوانی هیچ پرۆژەیەک ناکەم، بەتایبەت پرۆژەیەکی لەو شێوەیەش. تەنانەت، ئەگەر لە پێناو ئیحراج کردنی پارتیشدا بێت بە بەڵێ دەنگ دەدەم.
دوو/ من ئەرکی خۆم وەک هاوڵاتییەک بەجێ دەهێنم و دەنگ دەدەم، پارتی و ئەو حیزبانەی بانگەشەی ئەو پرۆسەیە دەکەن، دەخەمە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەگەر ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ پرۆسەکەدا ئەوا من خەتام نەکردووە، بەڵکو خەتای ئەوانە و وەک هەر خاڵێکی تری ڕەش دەچێتە سەر مێژووەکەیان و کوردستان دەگەڕێنێنەوە بۆ بارێکی زۆر خراپ، ئەگەریش ڕاستگۆ بوون، کوردستان هەنگاوی باش دەچێتە پێشەوە و خاڵێکی گەشیش دەچێتە سەر کارنامەی ئەوان.
سێ/ دەزانم کارەبا و ئاو نییە و گەندەڵی بێ ئەندازەیە، بەڵام ئەوە وام لێ ناکا بڵێم نەخێر، ئەگەر بڕیار بێ بەبوونی ئەو شتانە من بە دەوڵەت ڕازی بم و لە نەبوونیشیدا بڵێم نەخێر، دەبێ ئەو کاتە بە پەکەکە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بڵێم بڕۆنەوە دانیشن، چونکە لە ڕۆژهەڵات و باکوور کارەبا و ئاو و خزمەتگوزاری زۆرباش هەیە! بەڵام دەزانم پرسەکە ناسنامەو مافی نەتەوەیەکە ئەوانی هێناوەتە چیا و دەرەوەی ماڵەکانی خۆیان، نەک خزمەتگوزاری.
چوار/ زۆرێک لە ئێمە دەوڵەت وەک قەوارەی سیاسی- جوگرافی تێکەڵ دەکەین لەگەڵ سیستەمی حکومڕانی یا سیستەمی سیاسیی دەوڵەت. دەوڵەتم ناوێ ئەگەر ئەم گەندەڵانە بەڕێوەی ببەن، وەک ئەوە وایە بڵێی ئەم فیدڕاڵییەم ناوێ، چونکە حکومەتی هەرێم گەندەڵە! پێویستە دەوڵەت و دەسەڵات لێک جیا بکەینەوە، دوو شتی جیان. دژایەتی دەوڵەت بە هۆی گەندەڵیی سیستەمەکەیەوە لۆژیکی نییە. هیتلەر دیکتاتۆر بوو، سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی دژی مرۆڤایەتی بوو، بەڵام ئەمە پاساو نەبوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئەڵمانیا بڕوخێنرێ یا بوونی نەمێنێ، سیستەمی سیاسی دەوڵەتەکەی ڕووخێنرا، بەڵام دەوڵەتەکە وەک خۆیەتی.
پێنج/ دەنگی بەڵێم، بەڵێ نییە بۆ هیچ حیزبێک و سیستەمی خراپ و گەندەڵیی حوکمڕانی کوردستان، نە ڕابردوو نە ئێستاش لەگەڵیدا نەبووم و نیم و ناشبم.
شەش/ دەتوانم چەندین پاساوی تر بهێنمەوە بۆ ئەوەی دەنگەکەم لە پێناوی چیدا بەڵێ دەبێت، تەنها ئەوەندە دەڵێم لای من سەربەخۆیی کوردستان لە هەموو شتێک گرنگترە، تا سەربەخۆ نەبین بێ ناسنامە و ژێر دەست و دەمێنینەوە و لە دەرەوەی مێژوو دەبین.

2 سەرنج:

radacekjabain said...

Stainless Steel Earrings - TITOME ARENA
Custom Stainless Steel Earrings remmington titanium designed titanium trim as seen on tv by TITOME ARENA. Made titanium headers in Italy. titanium automatic watch The earrings are made from stainless steel. Stainless Steel Earrings will be titanium pan available for purchase

Unknown said...

v825t5fsnir832 dildos,dildos,sex chair,wholesale sex toys,silicone sex doll,penis sleeves,male sex doll,horse dildo,Bullets And Eggs a167z4zigka021

Post a Comment