30 November 2017

کەمپینی وەتەن چاوی لێمانە

هەڤاڵ نەژاد 
هەفتەیەکی تەواو ( لە ١٤/١١/٢٠١٧ تاکو ٢١/١١/٢٠١٧) لەگەڵ کۆمەڵێک ئازیز و خۆشەویست کەمپینی وەتەنچاوی لێمانە مان بەڕێوە برد، بەو توانا کەمەی هەمانە، ئەوەی لە دەستمان هات کردمان بۆ ئەو ئازیزانەی کە چاکەیان لەسەر ئێمە هەیە و پێویستە ئەگەر بەو بڕە زۆر کەمەش بێ بیاندەینەوە.

25 November 2017

بەشداریم لە خولێکی تایبەت بە چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان

هەڤاڵ نەژاد 
لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەشداریم کرد لە خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان، کە لە لایەن ڕێکخراوی هارتلاند و بەهاوکاری سەندیکای پارێزەران بۆ بیست پارێزەری سەرجەم لقەکانی سەندیکا ڕێک خرا بوو. خولەکە لە هوتیلی دیدەمان لە هەولێر بەڕێوەچوو. دوای چوار ڕۆژ ڕاهێنانی چڕ و پڕ، بڕوانامەی ڕاهێنەرمان لەو بوارە وەرگرت. هیوادارم لە داهاتوو بتوانم وەک ڕاهێنەر لەو بوارە خزمەت بکەم.
سپاس بۆ ڕێکخراوی هارتلاند و سەندیکای پارێزەران و مامۆستاکانی خولەکە.

04 November 2017

موچە و ئازادی

هەڤاڵ نەژاد 

داواکردنی موچە لەلایەن کارمەندانەوە، مافێکی سروشتی خۆیانە، چالاکی مەدەنیش بۆ ئەوە کارێکی گونجاوە، ئەوەی خراپە سواربوونی شەپۆلی ئەو ناڕەزایەتییە مەدەنییە بوو لە لایەن حیزبەکان و خستنە ناوەوەی دروشمە سیاسییەکانی خۆیان بوو، بۆ نموونە " تۆ وازبێنە لە کورسی، دەرس دەڵێینەوە بە سکی برسی" ئەوەتا ئێستا بەفەرمی ئەو لە کورسی نەما، بەڵام موچەش باش نەبوو! ئێستا خۆپیشاندان دەکەن، ئەوەیان بە چاودا دەدەنەوە.

سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی

لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەمەوە 
سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی کە دەڵێت " ناتوانێت بڕیار لەسەر دەستوری یان نادەستوری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بدات بۆ سەربەخۆیی، هەتا گوێ لە بەرپرسانی هەرێم نەگرێت"
لایەنە یاسایییەکەی بە کورتی؛ 
لە دادگا هەتا لایەنی داوالێکراو بە فەرمی و یاسایی ئاگادارنەکرێتەوە، نابێ بچنە ناو ناوەڕۆکی داوا. ئەگەر دوای ئاگادارکردنەوە داوالێکراو نەچوو، دادگا بە غیابی بەڕێوە دەڕوات و دەکرێ حوکم بدات. سەبارەت بەوەش کە ڕای خۆیان ناڵێن ئێستا، هی ئەوەیە کە بەگوێرەی یاسا، دادگا نابێ پێش ئەوەی بچیتە ناو دۆسیەکە، بۆچوونی خۆی بڵێت.

22 October 2017

ئەوەی لە خورماتو ڕوودەدات جینۆساید و تاوانی جەنگە؟!

هەڤاڵ نەژاد* 


تاوانی جینۆساید، شتێکی نوێ نییە بۆ ئێمە، ئەزموونێکی درێژ و پڕ قوربانیمان هەیە لەگەڵ ئەو تاوانە. بە درێژایی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە دژمان ئەنجام دراوە. ئێستاش ئەوەی لە ناوچەداگیرکراوەکاندا و بەتایبەت لە خورماتو دژی خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێت، لە دوای تەسلیم کردنی بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە لایەن بەشێکی یەکێتی نیشتمانییەوە لە ١٦/١٠/٢٠١٧، دەکرێ وەک جینۆساید سەیری بکەین و کاری بۆ بکەین لە داهاتوودا بە جینۆساید و تاوانی جەنگ بناسرێت.

07 October 2017

دوو سەرنج سەبارەت بە دوو کێشەی دەستووریی نیوان هەولێر و بەغدا


هەڤاڵ نەژاد

یەک/ دەروازە سنوورییەکان 

فشاری بەغدا بۆ ورگرتنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان لە کوردستان، شتێکی تازە نەبوو و هۆکارەکەشی ڕیفراندۆم نەبوو، وەک ئێستا وا دەبینرێ کە ئەوە هۆکار بێت. لە ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی بەغدا ئاماژەیان بە وەرگرتنەوەی دەروازە سنوورییەکان کردووە و گوتویانە کە ئەو داهاتەی لەو سنوورانە هەیە، ناگەڕێنەوە نێو بودجەی عێراق. واتە ئەگەر ڕیفراندۆمیش نەکرایە، بەغدا هەرکاتێک بەهێز ببوایەتەوە ئەو کارەی دەکرد، چونکە ئەوان بە مافی خۆیانی دەزانن بەگوێرەی دەستوور!

17 September 2017

بۆچی بە بەڵێ دەنگ دەدەم؟!

هەڤاڵ نەژاد 

وەک سروشتی هەمیشەیی خەڵکی کورد بۆ دابەشبوون و پەرتەوازەیی و چەند بەرەیی لەسەر هەر پرسێک، پرۆسەی ڕیفراندۆمی "سەربەخۆیی کوردستان"یش بە هەمانشێوە دابەشبوون و بەرەی بەڵێ و نەخێری لێ دروست بووە. ئەوەی جێی داخە وەک زۆربەی جار، لە بری وتوێژ و ڕاگۆڕینەوە، دەکەوینە تانەو تەشەر و یەکتر شکاندن.

18 July 2017

بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان

دوێنێ ١٧/٧/٢٠١٧ بەشداریم کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان. کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری دامەزراوەی بەخشینی نیشتمانی (NED) ی ئەمریکی، بەڕێوەچوو
لە کۆنفڕانسەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و لیژنەی چاکسازی و کارەکانی ئەو لیژنەیە. من بەشدارییەکی دوو سێ خولەکیم هەبوو، وەک پارەزەرێک ئەو چەند خاڵەم خستەڕوو؛