30 September 2012
15 September 2012
هەولێر: یارمەتی بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆ دەکرێتەوە
هەڤاڵ نەژاد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٢، لە پارکی شار لە هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان، هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خوشک و برایانی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد.
هەڵمەتەکە لە لایەن دەستەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، کە پێکدێ لە نزیکەی ٢٥ هاونیشتمانی (چالاکی مەدەنی، نووسەر، رۆژنامەوان، پارێزەر، سیاسی، کەسایەتی) سەرپەرشتی دەکرێ وهەموو کارەکانی بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بەڕێوە دەچێت.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
08 September 2012
هەولێری عەرەبی
هەڤاڵ نەژاد
لە یەکێک لە راپڕسییەکانی فەیسبووک، پرسیاری ئەوەی کردووە کام یانەی وەرزشی عەرەبی لە ئاسیا خاوەنی زۆرترین جەماوەرە؟ راپرسییەکە بە عەرەبییە، ناوی تیپی یانەی هەولێریشی تێدایە و نووسراوە " ئەربیل ئەلعێراقی" لاپەرەی هاندەرانی یانەی هەولێریش داوای کردووە دەنگ بدەن بە هەولێر لەو ڕاپرسییەدا. لە ڕاستیشدا یانەی هەولێر و یانەکانی تریش لە یاری جۆراو جۆر، ساڵانە بەشداری جامی یانەکانی عەرەب دەکەن!
03 September 2012
سەبارەت بە خیانەتی نیشتمانی
هەڤاڵ نەژاد
تا ئێستەش ئاستی هۆشیاری خەڵکی ئێمە ئەوەندەیە کە تەنها رۆژێکی پێ خیانەتی نیشتمانییە، نەک دەیان ساڵ شەڕی ناوخۆ!
لای من، زۆرینەی حیزبە کوردییەکان بەهی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە، کە بەشداربوون لە شەڕی ناخۆ و کوردکوژی خیانەتی نیشتمانییان کردووە. لە زۆر حاڵەتدا وەک مەقاشی دەستی دەوڵەتە بێگانەکان کاریان پێ کراوە.
چینی:
کورتە پەیڤ