هەڤاڵ نەژاد *
رۆژانە، هەواڵی هێرشی چەتە و گرووپە توندڕەوەکان و بەناو
ئازادیخوازانی سووری، بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان، راماندەچڵەکێنن. بەتایبەت
هەواڵی کوشتوبڕی خەڵکی بێچەک و مەدەنی و، تایبەتیتر منداڵ و ژن. یاخود فڕاندن و بە
بارمتەگرتنی کچان و ژنان. ئایا ئەو هێرشانە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە بە
جینۆساید، یاخود بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن؟ ئایا دەکرێ وەک کەیسێک ببرێتە بەردەمی
دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای؟