29 March 2011

کاتێک هەولێر دەبێتە شەقامێکی تورکیا

ئەمرۆ بەهۆی سەردانی میری رەگەزپەرست و کوردکوژان، زۆرێک لە شەقامەکانی پایتەخت وێڕای ئاڵای رەگەزپەرستانەی تورکیا، پڕبوون لە هێزی چەکدار بۆ پاسەوانی مەلا ئەردۆگان. مەلاش چ مەلا، شێخ رەزا گوتەنی
بەتەحریکی تاڵێکی سەد هەزار نەفس بە کوشتن دەدا 
رەئیسی حیلەکارانە شای قومار بازانە ئەم ریشە.
 ئاخر سەردانی دیپلۆماسیش رەوشتی هەیەو لەسەر بنەمای بەرژوەندی و ریزگرتنی هاوبەشە، نەک وەک ئێمە هێندە خۆمان بچووک ببینین و شار پڕکەین لە ئاڵای تورکان و بەشەرمەوە ئاڵایەکی خۆمان لە تەنیشتییەوە هەڵدەین.
ئەگەر دەسەڵات ئەوەندە بە ئاسایش و ئارامی دەنازن، چ پێویست دەکات شار پڕکەن لە پاسەوان بۆ مەلا ئەردۆگان.

زۆر جار بیستوومە لەوانەی چوونەتە تورکیا، لە هەرشوێنێک ئاڵای تورکیا هەڵواسراوە، ئەمرۆش زۆرێک لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێرم ئاوا دەهاتە پێشچاو.


فۆتۆکان: بەکامێرای سیروان عەباس، تایبەت بەهەڤاڵنامە

بەشەرمەوە ئاڵایەکی کوردستانیان هەڵداوە!

ئەمە هەولێرە، بەڵام کە شەقامێکی تورکیا دەچێت

0 سەرنج:

Post a Comment