لەخۆپیشاندانێکدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران، شەرمەزارکرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٩-١-٢٠١٠ کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ، خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ئەنجامدا. بەمەبەستی شەرمەزارکردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی لاوانی کورد و ئەشکەنجەدانیان و داوای ئازادکردنیان.
خۆپیشاندانەکە لە بەردەم گازینۆ عەنتەر لە تەیراوەوە دەستیپێکرد بۆ بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی، تێیدا ژمارەیەکی زۆر چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی و رۆژنامەوان و رێکخراو و پارتە سیاسییەکانی باشوور و باکوور و رۆژئاواو رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوڵاتیانی باشووری کوردستان، بەشداربوون.