هەڤاڵ نەژاد
پاش دەرکەوتنی ئەنجامە بەرایییە نافەرمییەکان، لێرە و
لەوێ باس لەوە دەکرێ، کەمکردنی کورسییەکانی یەکێتی و، رێژەی دەنگەکانی، دەبێتە هۆی
ئەوەی یەکێتی لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار نەبێ.
سەرکەوتووەکان، بەتایبەت گۆڕان دەڵێن؛ خۆمان دەسەڵات دەگرینە
دەست، بەشێوەیەک دڵنیان لە حکومەتی داهاتوودان، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی
بزووتنەوەکە، لە ئێستاوە بەڵێنی خزمەتکردن بە خەڵک دەدات لە رێگەی حکومەتەوە!