23 April 2011

یادی بۆردومانی قەڵادزێ لە ٢٤-٤-١٩٧٤

هەڤاڵ نەژاد 
بەیانی یادی تۆپبارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانییە لە 24-4-1974, ئەو دەم قەڵادزێ بەدەست شۆرشەوە بوو، بەهۆی ئەوەشەوە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی روویان کردبووە شۆرش و لەوێ درێژەیان بە خوێندن و زانکۆ دەدا.
رژێمی عارەبی عێراقی وەک پیشەی هەمیشەیی، لەو رۆژەدا بە خەستی بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کرد. لە ئەنجامدا ١٦٣ هاونیشتمانی شەهیدبوون و نزیکەی ٢٠٠ هاونیشتمانیش برینداربوون، کە جگە لە خەڵکی قەڵادزێ، خەڵکی شارەکانی دیکەشی تێدابووە.

لەنێو قوربانییەکانی ئەو کارەساتەدا ژمارەیەکیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سلێمانی بوون، بیستوومە و خوێندووشمەتەوە، خوێندکارێک دوای ئەوەی بە بۆمبابارانەکە سەری پەڕاوە، بەبێ سەر تا تەواوبوونی رایکردووە!
هاونیشتمانیانی قەڵادزێ ساڵی ١٩٨٢ بۆ یادکردنەوەی ئەم یادە خۆپیشاندان و راپەڕینیان دەستپێکردووە و، لە لایەن رژێمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە ئاگر و ئاسن، دامرکێندراوەتەوە.
رۆحی سەرجەم شەهیدانی ئەو کارەساتە ئاسوودەبێت و یادیان بەرزبێت.

ئەم وێنەیە هی ساڵی ١٩٩٢ وە، لە گەڕانی گوگڵ وەرگیراوە

0 سەرنج:

Post a Comment