30 November 2017

کەمپینی وەتەن چاوی لێمانە

هەڤاڵ نەژاد 
هەفتەیەکی تەواو ( لە ١٤/١١/٢٠١٧ تاکو ٢١/١١/٢٠١٧) لەگەڵ کۆمەڵێک ئازیز و خۆشەویست کەمپینی وەتەنچاوی لێمانە مان بەڕێوە برد، بەو توانا کەمەی هەمانە، ئەوەی لە دەستمان هات کردمان بۆ ئەو ئازیزانەی کە چاکەیان لەسەر ئێمە هەیە و پێویستە ئەگەر بەو بڕە زۆر کەمەش بێ بیاندەینەوە.

25 November 2017

بەشداریم لە خولێکی تایبەت بە چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان

هەڤاڵ نەژاد 
لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەشداریم کرد لە خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان، کە لە لایەن ڕێکخراوی هارتلاند و بەهاوکاری سەندیکای پارێزەران بۆ بیست پارێزەری سەرجەم لقەکانی سەندیکا ڕێک خرا بوو. خولەکە لە هوتیلی دیدەمان لە هەولێر بەڕێوەچوو. دوای چوار ڕۆژ ڕاهێنانی چڕ و پڕ، بڕوانامەی ڕاهێنەرمان لەو بوارە وەرگرت. هیوادارم لە داهاتوو بتوانم وەک ڕاهێنەر لەو بوارە خزمەت بکەم.
سپاس بۆ ڕێکخراوی هارتلاند و سەندیکای پارێزەران و مامۆستاکانی خولەکە.

04 November 2017

موچە و ئازادی

هەڤاڵ نەژاد 

داواکردنی موچە لەلایەن کارمەندانەوە، مافێکی سروشتی خۆیانە، چالاکی مەدەنیش بۆ ئەوە کارێکی گونجاوە، ئەوەی خراپە سواربوونی شەپۆلی ئەو ناڕەزایەتییە مەدەنییە بوو لە لایەن حیزبەکان و خستنە ناوەوەی دروشمە سیاسییەکانی خۆیان بوو، بۆ نموونە " تۆ وازبێنە لە کورسی، دەرس دەڵێینەوە بە سکی برسی" ئەوەتا ئێستا بەفەرمی ئەو لە کورسی نەما، بەڵام موچەش باش نەبوو! ئێستا خۆپیشاندان دەکەن، ئەوەیان بە چاودا دەدەنەوە.

سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی

لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەمەوە 
سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی کە دەڵێت " ناتوانێت بڕیار لەسەر دەستوری یان نادەستوری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بدات بۆ سەربەخۆیی، هەتا گوێ لە بەرپرسانی هەرێم نەگرێت"
لایەنە یاسایییەکەی بە کورتی؛ 
لە دادگا هەتا لایەنی داوالێکراو بە فەرمی و یاسایی ئاگادارنەکرێتەوە، نابێ بچنە ناو ناوەڕۆکی داوا. ئەگەر دوای ئاگادارکردنەوە داوالێکراو نەچوو، دادگا بە غیابی بەڕێوە دەڕوات و دەکرێ حوکم بدات. سەبارەت بەوەش کە ڕای خۆیان ناڵێن ئێستا، هی ئەوەیە کە بەگوێرەی یاسا، دادگا نابێ پێش ئەوەی بچیتە ناو دۆسیەکە، بۆچوونی خۆی بڵێت.