ئەم پەندە کوردییە، ئەگەر لە مانا سادە زمانەوانییەکەیدا ئەوە بێ کە هەموو کەس
شیاوە بۆ ئەوەی هەڵە بکات، لە مانا قوڵەکەیدا ئەوەیە کە ئەوەی مەلا دەیڵێ و دەیکا،
ڕاستە، بەڵام جاروبار یا بە دەگمەن هەڵە دەکات. زۆربەی جاریش لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەو
مەبەستە بەکاردێ، کەسێک قسە دەکات و هەڵەیەکی لێ دەگرن، دەڵێ؛ مەلاش هەڵە دەکات، واتە
قسەکانی من ڕاستە و ئەمەیانم لێ تێکچوو هەڵەم تێدا کرد.
13 July 2015
09 July 2015
لە بارەی کۆچەوە
ئەم ڕۆژانە، کۆچ بۆ ئەوروپا، بۆتە ڕۆژەڤی هەرە گرنگی کوڕانی وڵات و لە نێویاندا
ناوی قاچاخچییەکان و هەواڵپرسینیان لە ناو و هەواڵپرسی ئازیزان و دۆستانیان، زۆرتر
لەسەر زارانە.
بەر لە هەر شتێک، کۆچکردن مافێکی ڕەوای هەر کەسێکە، مرۆڤ ئازادە لەوەی شوێنی
ژیانی هەڵبژێرێ یا شوێن خەونەکانی خۆی بکەوێ و لە هەر کوێ پێی وابێ بەدیدێن، لەوێ بگیرسێتەوە.
بۆیە بەلای منەوە، ئەوانەی کۆچ دەکەن نە شایەنی دەستخۆشی و هاندانن، نە شایەنی ئەوەشن
قسەی نەشیاوی وەک نا نیشتیمانی و هەڵاتوویان پێ بگوترێ.
06 July 2015
ئێوە کەی ماندوو دەبن؟
هەڤاڵ نەژاد
ئەندامانی پارتەکان بەشێوەیەک پەروەردە کراون، هەمیشە چاویان لەسەر نەیارەکانی
حیزب بێ و لەمەڵاسدا بن بۆ گرتنی هەر هەڵە و کەموکوڕییەک، بەڵام بۆ هەڵەکانی حزبی خۆیان
وا نین، چاویان داخراوە، تەنانەت ئەگەر بشی بینن، باسی ناکەن.
ئەو نەخۆشییە، لە نێو ڕۆژنامەوان، نووسەر، میدکاری حیزبەکاندا پتر بڵاوە و ڕوونتر خۆی دەنوێنێ. بۆ عەیبەی خۆیان
چاویان کوێر کردووە، بەڵام هەموو لە مەڵاسدان بچووکترین هەڵە و کەموکوڕی نەیارەکانی
حیزب ببینن و بیکەنە هەڵڵا و بە ناوی ڕەخنەوە ژەهر ببارێنن، هەفتەیەک و دووانیش و زیاتریش
پێخۆریی پێ دەکەن.