24 September 2014

هەڤاڵ نەژاد: پێویستە پێشمەرگە تەنها ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە

لێدوانی هەڤاڵ بۆ رۆژنامەی خەبات، سەبارەت بە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە!

ئەو بڕیارەی سەرۆکی باشووری کوردستان، سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بری ئاڵای حیزبەکان، نەک هەر لە جێگەی خۆیدا بوو، بەڵکو پێویستییەکی گرنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە لە بری هیچ ئاڵا و هێمایەک، تەنها ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن. ئەو بڕیارە دەکرێ وەک سەرەتایەک بێ بۆ یەکخستنی تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە نیشتیمانی کردنی ئەو هێزە و دابڕینی لە حیزبەکان. هاوکات کۆکردنەوەیان لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستان.

بێگومان چەندە ئەو بڕیارە گرنگ و لە جێگەی خۆیدا بوو، ئەوەندە و زۆر زیاتریش گرنگ و پێویستە جگە لەوەی پێشمەرگە یەک ئاڵا بەکار بهێنن کە ئاڵای کوردستانە، ئینتیماشیان تەنها بۆ کوردستان هەبێ لە بری هەر هێز و گرووپێکی دیکە. ناکرێ بە هێزێک بگوترێ هێزی نیشتیمانی تا ئەو دەمەی ئەو هێزە ئیتنتیمای بۆ کوردستان لە ڕێگەی خودی کوردستانەوە بێ، نەک حیزبێکی کوردستانی! لەم شەڕەی دژی تیرۆستانی داعش و بینینی چەند ئاڵایەکی حیزبی بە پێشمەرگە کە پەرشوبڵاوی پێشمەرگەی نیشانداو بووە هۆی ئەو بڕیارەی سەرۆکی باشووری کوردستان، زیاتر ئەو ڕاستییەی سەلماند کە کوردستان پێویستی بە هێزێکی پێشمەرگەی نیشتیمانی رێکخراوە، هێزێک کە ئینتیمای تەنها بۆ کوردستان هەبێت و پڕچەک و ڕاهێنراوبێت و لە ڕووی مادییەوە ژیانی گرەنتیکراو بێ.

لینکی لێدوانەکە لە رۆژنامەی خەبات ئێرە کلیک بکە
...
سەرنج: - وەک پارێزەر و چالاکێکی مەدەنی سەربەخۆ لێدوانم داوە بۆ ڕۆژنامەی خەبات. هەروەها لێدوانەکە دەگەرێتەوە بۆ دوو هەفتە پێش ئێستا و ئەمڕۆ ٢٤-٩-٢٠١٤ بڵاوبۆتەوە.
- من لە کوردستان دەژیم، نەک تاراوگە.

0 سەرنج:

Post a Comment