ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠١٤، وەک (کەمپینی چاو هەر چاوە) کە لەسەر رووداوی
کوێرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک چالاکی مەدەنی
دەرەوە و ناوخۆی کوردستان دروست بووە.
لەسەر بنەمای یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، داوامان ئاراستەی
دەستەی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کرد کە داوا دژی وەزارەتی تەندروستی بجوڵێنێ.
هاوپێچ لەگەڵ داواکەماندا کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگەنامە کە نزیکەی ٧٠ لاپەرە دەبوون
پێشکەش کرد.
بەهیواین بە زووترین داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵبستێ و داوا
دژی وەزارەتی تەندروستی تۆمار بکات.
منیش وەک پارێزەرێک بە خۆبەخشی هاوکاری ئەو کەمپینە دەکەم و بە
گوێرەی توانا کاری لە سەر دەکەم.
0 سەرنج:
Post a Comment