كه‌مپه‌ینی چاو هه‌ر چاوه رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ
داوا له ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن،
سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له
دۆسیه‌ی قوربانیانی ده‌رزی ئاڤاستیاندا زانیاری ناڕاست بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه پارێزه‌ر هه‌ڤاڵ نه‌ژاد به (نەوا)ی راگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌ستین به
ئاگادار كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی مافی گشتی له داواكاری گشتی بۆئه‌وه‌ی كه
سكاڵا تۆمار بكات له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ویش له‌سه‌ر
بنه‌مای یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری چونكه به‌بڕوای كه‌مپینی چاو هه‌رچاوه،
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راستگۆنهبووه له ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌دۆسیه‌ی
قوربانیانی ده‌رزی ئاڤاستیاندا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، جارێك ده‌ڵێت دۆسیه‌كه
له‌دادگایه‌و جارێكی تریش ده‌ڵێت دۆسیه‌كه داخراوه.
بۆ بینینی لە ماڵپەڕی رادیۆ نەوائێرە کلیک بکە
...
سەرنج: ناوی نەوا کە لە نێو کەوانەکەدایە خۆم نووسیومە، لە ماڵپەرەکەیان بە وێنە دانراوە و نەکرا لێرە دایبنێم.
0 سەرنج:
Post a Comment