23 October 2014

هەر بە ڕێکەوت

هەڤاڵ نەژاد

مانگی پێشوو، شەوێک (٢٥-٩ پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلێک شوێنم کەوت. هەوڵمدا خۆمی لێ لادەم و لە کاتی سوڕانەوەم بۆ سایدی بەرامبەر، لە دواوە کێشای بە ئۆتۆمبێلەکەمدا و هەڵات!... هیوادارم کابرا سەرخۆش بووبێ و ئەنقەست نەبووبێ!

ئەمڕۆش ( ٢٣-١٠ پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلەکەم لە بەرامبەر فەرمانگەی جێبەجێکردنی دادی، ڕاگرتبوو. بۆ کارێک لەو فەرمانگەیە بووم، کاتێک هاتمە دەرەوە، جامی (شوشە) دواوەی ئۆتۆمبێلەکەم شەبەقێکی تێ کرابوو و ورد و خاش کرابوو!... هیوادارم ئەمەش هەر لە خۆوە بووبێ! بەردێک بووبێ و لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەرچووبێ، هەرچەندە ئەو شەبەقەی تێی کرابوو، هێندەی جێی سەری دوو داعش دەبوو نەک بەردێکی بچووک!

کێشەی شەخسیم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە، وەک گوتم هیوادارم هەردووکیان ڕووداوی ئاسایی بن و پەیوەندیشیان بەیەکەوە نەبێ. بەڵام هەر بە ڕێکەوت، بەڵێ هەر بە ڕێکەوت، نەک ئەوەی کەس تۆمەتبار بکەم! رۆژ و دووان بەر لە هەردوو ڕووداوەکە، ڕەخنەم لە ئیسلامی سیاسی و، ئیسلامی عەرەبی و، مەلای بانگەشەکاری داعش گرتووە!
ئەمە وێڕای ڕەخنەی بەردەوامم لە سیاسەتکار و پارتەکانی کورد!

0 سەرنج:

Post a Comment