08 November 2012

کوردم ژیانم دەوێ! پشتیوانیکردنی مانگرتووانی باکووری کوردستان لە هەولێر


 هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨-١١-٢٠١٢ بۆ پشتیوانی مانگرتووانی باکووری کوردستان، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
گردبوونەوەکە لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە رێکخرابوو. تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی، چالاکی مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەوان، پەرلەمانتار، ئەندامی حیزبەکان، بەشاربوون.


سەرنجی خۆم (هەڤاڵ) لەسەر چالاکییەکە.
چالاکییەکە هی ٢٢ پارتی سیاسی، بەناو سەتان رێکخراوی مەدەنی، سەندیکا، کەسایەتی رۆشنبیر و ...هتد. کەچی بەهەمووی ٢ هەزار کەس ئامادە نەبوون.
ئەوانەشی هاتبوون، زۆربەی ئەو هاوڕێ و کەسایەتییانە بوون کە لە زۆربەی چالاکییەکاندا دەبینرێن و ئەوان رێکخەرین.
دڵنیام ئەگەر چالاکییەکە بەتەنها هی ئەو رێکخراو و کەسایەتیانە بووایە وەک پێشتر بێ حیزبەکان، باشتر دەبوو.
لە سەت و یازدە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش، من تەنها ٣ ئەندامم بینی (پێموایە هەر ئەوەندەش هاتبوون).

بۆ گەورەتربوونی وێنەکان، کلیک لەسەر وێنەکان بکە






0 سەرنج:

Post a Comment