23 October 2012

کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری چاودێری کوردۆساید- چاک بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد  
بە دروشمی با تواناکانمان یەکبجەین لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣-١٠-٢٠١٢، لە هۆڵی شاری شەهاب، لە هەولێری پایتەخت، کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری رێکخراوی چاودێری کوردۆساید، بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، وتاری کۆنفرانس و وەزیری شەهیدان و نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خوێندارانەوە. پاشتر راپۆرتی لیژنەکانی نووسینگەی باشووری چاودێری کوردۆساید، خوێنرانەوە و لەلایەن ئەندامانەوە وتوێژیان لەسەر کرا.
پاش پشووی نیوەڕۆ، لە بەشی دووەمی کۆنفرانس، بەرنامەی کاری نووسینگەی چاودێری کوردۆساید، خوێنرایەوە و چەند خاڵێکی دەستکاری کران و چەند خاڵێکیش لابران، پاشان بە دەنگی زۆرینەی کۆنفرانس بەرنامەکە پەسەند کرا.
لە کۆتاییدا هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێ ئەنجامدرا و حەوت کەس وەک دەستەی کارگێڕی نووسینگەی باشووری چاودێری کوردۆساید، دەرچوون.

منیش (هەڤاڵ) بەشدار و  ئەندامی ئەو کۆنفرانسە بووم. پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەڵبژێرداری دەستەی کارگێڕی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کارەکانیاندا.

بۆ بینینی وێنەکان بەگەورەیی، کلیک لەسەر وێنەکان بکە

هەڤاڵ لە کۆنفرانسەکەدا




لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا، کاتی پشوو

0 سەرنج:

Post a Comment