19 April 2020

نەگبەتین شەڕی ناوخۆشمان لە هی وڵاتان نەچوو!


هەڤاڵ نەژاد
شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان زۆر خراپ بوو، لەو خراپتر ئەوەبوو کە لایەکیان (جا هەرکامێکیان بێ) بەتەواوی سەرنەکەوت و لاکەی تری نەسڕییەوە.
زۆر نەتەوە بە قۆناغی شەڕی ناوخۆ تێپەڕیون و لایەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و کۆتایی بە هێزی لایەکەی تر هێناوە و بەتەنها بۆتە فەرمانڕەوای تەواوی وڵات و نەخشەی سیاسەتی وڵاتی داڕشتووە، بۆ نمونە ئەمریکا و فینلاند کە دوو وڵاتی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانن، ڕەنگە چەند وڵاتێکی تریش هەبن ئەگەر بەدوایا بڕۆین.

ئەوەی لە کوردستان هەیە، ڕەنگە نمونەی کەم بێت لە جیهان، هەم لەبەر ئەوەی بیروباوەڕی شەڕکەرەکان لێک نزیک بوو جیاوازی ئایدۆلۆژیان نەبوو وەک ئەو دوو نموونەیەی باسم کرد ( فینلاند، کۆمۆنیست و نەتەوەیی. ئەمریکا، باکوور و باشوور لەسەر مان و نەمانی کۆیلایەتی) هەم بەبێ ئەوەی یەکیان سەرکەوتوو بێت یان لایەنێک تەسلیم بوونی ڕاگەیاندبێ، شەڕیان وەستاند و بوونە هاوبەش و هەر کەسیش لەو شوێنەی بە ماڵی خۆی دەزانێ بەگوێرەی دنیابینی و بەرژەوەندی و قەبارەی هێزەکەی حوکم دەکات! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەمان بیرکردنەوەی ئەوکاتیان ماوە و ئەگەر ئەو پارە زەبەلاحەی نێوانیان و سەرمایە و خۆشگوزەرانی بەرپرسە گەورەکانیان نەبێ، هەموو ساتێک ئەگەری تێهەڵچوونەوە هەیە. ئەگەر چارەنووسی ئێمە مەحکوم نەبووایە بەوەی هەردوولا بمانایە، گۆڕانکاری و چاکترکردنی حکومڕانی زۆر ئاسانتر دەبوو لەوەی ئێستا هەیە. ئێستاش کە هەمان بیرکردنەوەی کاتی شەڕی ناوخۆ هەیە، بێ ئەوەی ئەو دوو لایەنە یەکیان شکست بێنێ و یەکجاری نەمێنێ و بێکاریگەر بێ، چاکسازی بنەڕەتی و دەوڵەت دروست کردن زەحمەتر دەبێ.
نەگبەتین شەڕی ناوخۆشمان لە هی وڵاتان نەچوو!

تێبینی: ئەم کورتە نووسینە وەک پۆستێک لە ڕێککەوتی ٢٠/٩/٢٠١٩ لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئەم ڕۆژانەش ئەو باسە بەهۆی زین یا زینوێی وەرتێ گەرم بوو، وتم با لە بڵۆگەکەم دایبنێمەوە.

0 سەرنج:

Post a Comment