کهسێک ،
جارێک خۆری دیبێ ،
تیشكی ئهستێرهی لا کهمه !
کهسێک ،
ئازادی چێژتبێ
خودموختاری
پێ ستهمه !
ک.د.ئازاد
دووی ڕێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد ، لە هەموو کوردێکی نەتەوەیی و وڵاتپارێز پیرۆز بێت ، لەم رۆژەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر (پێشەوا قازی موحەمەد) ، هیوام وایە بەهەموومان دەست لە ناو دەست ، تێبکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتاییەمان بگەین .
بژی کورد بژی کوردستان
ههڤاڵ نهژاد
تێبینی: سەردێرەکە، دێڕە هۆنراوەیەکی سوارەی ئیلخانی زادەیە
0 سەرنج:
Post a Comment