13 January 2011

کۆنفرانسێکی دوو رۆژە دەربارەی یاسای کاری رۆژنامەوانی لە کورستان


فۆتۆ: عوبێد هروری

لەژێر دروشمی یاسایەکی دیموکراسی و دیموکراسیانە جێبەجێکردنی گرەنتی ئازادی رۆژنامەگەرییە. رێکخراوی ئایریکسی ئه‌مریکی و تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی سه‌ر به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا (RRT ،کۆنفرانسێکی دوو رۆژەیان دەربارەی کەم و کوڕییەکانی یاسای کاری رۆژنامه‌وانی سازکرد. 

کۆنفرانسە رۆژانی ١١و١٢-١-٢٠١١ لە هۆڵی هوتێلی ئەربیل رۆتانا، لە شاری هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌ رۆژنامه‌نووسان و میدیاکاران و پەرلەمانتاران و یاساناسان و دادوه‌ران به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا چەندین وتار و بابەت لە لایەن کەسانی تایبەتمەندی بواری رۆژنامەوانی پێشکەشکران.
هەروەها لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی کۆنفرانسدا لە لایەن ئامادەبووانەوە دەست خرایە سەر هەڵە و کەموکوڕییەکانی یاسای کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا.
لە کۆتایشدا لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفرانس پێشنیار و سەرنجەکانی بەشداربووانی کۆنفرانس  نووسرایەوەو لە چەند تەوەردا کۆکرانەوە.
لەو کۆنفرانسەدا، هەڤاڵ نەژاد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج بەشداربوو.

0 سەرنج:

Post a Comment