01 January 2011

کارو چالاکییەکانی ناوەندی ئایندە لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆی رووناکی


ئەمڕۆ شەممە ١-١-٢٠١١ هەڤاڵ نەژاد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، میوانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی رادیۆی رووناکی بوو لە شاری هەولێر.
بەرنامەکە ناوی راژەی گەنج بوو، ماوەی یەک کاتژمێری خایاند. تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو بە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، تێیدا لە وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکاری بەرنامەکە، لەلایەن هەڤاڵ نەژادەو تیشک خرایە سەر رابردووی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، و پرۆژە و کار و چالاکییەکانی ناوەندی ئایندە، شیکرایەوە. هەروەها ئاماژە بە پرۆژەکانی داهاتووی ناوەندی ئایندە کراو خرانە بەرباس.
ەو بەرنامە راستەوخۆیەدا چەندین پەیوەندی لە لایەن بیسەرانەوە کراو جگە لە دەستخۆشی لە کارو پرۆژەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، چەندین سەرنج و تێبینی خرانە روو، لەوانە:
١- ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، رادیۆیەکی تایبەت بکاتەوە یان لە رادیۆیەک بەرنامەی تایبەتی هەبێت، بۆ ئەوەی هەفتانە کاروچالاکییەکانی خۆی رابگەیەنێت و ۆرکشۆپەکانی لە رێگەی رادیۆوە بگەیەنێتە ئەو کەسانەی دەرفەتی بەشداری راستەوخۆیان نییە لە چالاکییەکانی ناوەندی ئایندە.
٢- هەوڵ بدرێت لە رێگەی خوێندنگاکانەوە کاری مەدەنی بخاتە چوارچێوەی خوێندن، لە پێناو پێگەیاندنی تاکی  تەندروست و شارستانی.
٣- هەوڵ بدرێت پیشینەی هاوسەرگیری (سولفەی زەواج) زیادبکرێت، کە هاندەرێکی باشی دروستکردنی خێزانە لە لایەن گەنجانەوە.

رادیۆیی رووناکی رادیۆیەکی ئیسلامی سەربەخۆیە و پەخشی بەرنامەکانی جگە لە شاری هەولێر دەگاتە شارۆچکەکانی دەوروبەری و بەرنامەکانی لەسەر شەپۆلی ١٠٣،٣ دەبیسترێت.

0 سەرنج:

Post a Comment