15 January 2011

با کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدانی حوسێن خزری، بکەنە چەکی وەدەرنانی داگیرکەر لە خاکی کوردستان


 جارێکی دیکە دوژمنان و داگیرکەران دەستی چەپەڵیان خستە گەردنی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و حوسێن خزری-یان لە سێدارەدا.
وێڕ‌ای ریسواکردنی ئەو کارە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی هەڵۆی بەرزەفڕی رۆژهەڵاتی نیشتمانم، حوسێن خزری، وێنەی پرۆفایلەکەم لە فەیسبووک، دەگۆڕم بەوێنەی ئەو شەهیدە نەمرە.
گەلی تونس، گڕی شەهیدبوونی موحەمەد ئەلبوعەزیزی-یان کردە مەشخەڵی راپەڕین دژی دیکتاتۆری، با کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە سێدارەدانی حوسێن خزری بکەنە مەشخەڵی گڕی شۆرشی وەدەرنانی کۆماری ئیسلامی داگیرکەر لە خاکی کوردستان.
موحەمەد ئەلبوعەزیزی

(حسین خزری لە دایکبووی ساڵی ١٣٦١ی ناوچەی مەهاباد بوو. رۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٨٧ی هەتاوی لە ناوچەی کرماشان لە لایەن پاسدارەکانی گوردانی نەبی ئەکرەم دەستبەسەر کرا و ماوەی ٤٩ رۆژ لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا مایەوە. دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە تاوانی کردەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە ئیعدام حوکم درا. تا سەرەنجام بەرەبەیانیی رۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٨٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە دار درا.)

تێبینی: ژیاننامەی حوسێن خزری  (نێو کەوانە) لە ماڵپەڕی رۆژهەڵات تایمز وەرگیراوە

0 سەرنج:

Post a Comment