30 March 2011

شاندێکی سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی سەردانی ناوەندی ئایندە دەکەن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٣-٢٠١١، شاندێکی سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی لە هەولێر سەردانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج یان کرد و لەلایەن ستافی ناوەندی ئایندەوە پێشوازیکران. لەو سەردانەدا ئاماژە بە پرۆژە و کارەکانی ناوەندی ئایندە لە ئێستا و رابردوو کرا و ئاماژە بە مەبەستی سەردانی شاندی فەڕەنسی کرا کە کارکردنی هاوبەش و پێکەوەیی بوو لەگەڵ ناوەندی ئایندە. هەروەها بریاردرا چەند کارێک پێکەوە ئەنجام بدرێت :

١-خولێکی فۆتۆگرافی دوو هەفتەیی کە ناوەندی ئایندە هاوکاری سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی بکات.

٢-پرۆژەیەک بۆ هاوکاری منداڵانی سەرشەقام، لە ڕێگەی خۆبەخشەکانی ناوەندی ئایندەوە.
سەنتەری رۆشنبیری فەڕەنسی، سەر بە کونسوڵخانەی فەڕەنسایە لە شاری هەولێر. شاندی سەنتەری رۆشنبیری فەرەنسی، پێکهاتبوون لە ئەمیلی بەنزێ – بەرێوەبەری سەنتەر و یاریدەدەری کونسوڵی فەڕەنسی، کامەران ئەحمەد- جێگری بەڕێوەبەری سەنتەر، لیزا پیریشیۆ – بەرپرسی کاروباری رۆشنبیری و زەمالەی خوێندن.
لەلایەن ناوەندی ئایندەوە، سیروان عەباس بەرپرسی رێکخراو، هێمن فەرید، بەرپرسی پرۆگرام، هەڤاڵ نەژاد بەرپرسی راگەیاندن و پەپوەندییەکان، پارێزەر عامر عەبدوڵا.

وێنە: مەریوان


0 سەرنج:

Post a Comment