هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی باکووری کوردستان و تورکیا، نێزیک بۆته‌وه. وابڕیاره 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێت. کوردانی باکووری کوردستان، له ژێر ناوی ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) خۆیان ئاماده‌کردووه، ئه‌م به‌ره‌یه له کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی (DTK) به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک و، ئایسه‌ل توغلوک، و پارتییه‌کانی ( پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP– پارتی به‌شداری دیموکراتی KADEP- پارتی ماف و ئازادییه‌کان HAK-PAR- ) و سیاسه‌توانه سه‌ربه‌خۆکانی باکووری کوردستان، پێکهاتوون. له رکابه‌رییه‌کی به‌هێزدان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پیدان (AKP)ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێک راپرسی بڵاوکراوه‌و شرۆڤه‌ی چاودێرانی بارودۆخی باکووری کوردستان، یه‌کگرتوویی کوردان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و ده‌رکه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، بۆ به‌شێکی به‌رچاو له گه‌لی کورد له باکووری کوردستان، هۆکارێکن بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 12-6- 2011.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی رایانگه‌یاندووه ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) کار بۆ هێنانه‌دی چه‌ند پرسێک ده‌که‌ن، که گرنگترینیان بریتین له: ئاواکردنی (رێڤه‌به‌ریا دیموکراتیکێن خوه‌سه‌ر) خۆ به‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه، ریفۆرمی دادگه‌ری و دروستکردنی کۆمیسیۆنێکی داد و لێکۆڵینه‌وه له راستییه‌کان و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می جه‌رده‌وانی (جاشایه‌تی)، په‌روه‌رده به زمانی زگماکی.
ئه‌حمه‌د تورکی هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده، له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌یان ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) گوتی: گه‌لی کورد خۆی پاشه‌رۆژ و ئازادی ده‌ستنیشان ده‌کات و ده‌بێت به تێکۆشانی خۆی و داواکارییه‌کانی خۆی بگاته ئازادی خۆی. ده‌بێت گه‌لی کورد به‌ده‌ستی خۆی ئازادی، دیموکراتی و دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م خاکه بسه‌پێنێ.
به‌رچاوترین به‌ربژاره‌کانی لیستی ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) بریتین له هه‌ر یه‌که له له‌یلا زانا، ئه‌حمه‌د تورک، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، شه‌ره‌فه‌دین ئالچی، حه‌مید گه‌یلانی، بایرام بۆزیا، حه‌سیب کاپڵان، به‌نگی یه‌ڵدز، گۆڵته‌ن کشاناک، گوڵسه‌ر یڵدرم، ئاکین بیرداڵ، له‌نێویاندا ژماه‌یه‌ک له به‌ربژاره‌کان له زیندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکدان.
هیوادارم کاندیده کورده‌کانی باکووری کوردستان، که له ژێر ناوی ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) خۆیان به‌ربژار کردووه، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ست بێنن و به هێزێکی زۆرتره‌وه بچنه‌وه نێو په‌رله‌مانی تورکیا.
0 سەرنج:
Post a Comment