18 July 2017

بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان

دوێنێ ١٧/٧/٢٠١٧ بەشداریم کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان. کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری دامەزراوەی بەخشینی نیشتمانی (NED) ی ئەمریکی، بەڕێوەچوو
لە کۆنفڕانسەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و لیژنەی چاکسازی و کارەکانی ئەو لیژنەیە. من بەشدارییەکی دوو سێ خولەکیم هەبوو، وەک پارەزەرێک ئەو چەند خاڵەم خستەڕوو؛
یەک/ ڕاستە یاسای تایبەتمان نییە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی، بەڵام یاسا کۆنەکانی وەک یاسای سزادان سزای بۆ کۆمەڵێک گەندەڵی وەک شاردنەوە و بردنی موڵک و ماڵی دەوڵەت بەرتیل و...هتد داناوە، ئەگەر ئەو یاسایانە وەک خۆی جێبەجێ بکرێ، نیوەی زیاتری گەندەڵی بنبڕ دەکرێت.
دوو/ ڕۆڵی داواکاری گشتی، ئەگەر کارا بکرێت و دەستی حیزبی لێ بێتە دەرەوە، بەشێکی بەرچاوی گەندەڵی کۆتایی پێ دێت.
سێ/ حیزب دەستی هەیە لە ئەنجومەنی دادوەری و سیستەمی دادوەری.
چوار/ کاری لیژنەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و بنبڕکردنی گەندەڵی، بۆخۆی کەمکردنەوەی ڕۆڵی دادگایە، ئەگەر دادگا سەربەخۆ بێ، پێویست بە لیژنە ناکات.

وتیشم چارەسەر ئەوەیە فشار بخرێتە سەر ئەنجومەنی دادوەری بۆ ئەوەی فشاری هیچ لایەنێک قبوڵ نەکەن، فشار بخرێتە سەر حیزبەکان کە دەست نەخەنە نێو سیستەمی دادوەرییەوە.



0 سەرنج:

Post a Comment