30 November 2017

کەمپینی وەتەن چاوی لێمانە

هەڤاڵ نەژاد 
هەفتەیەکی تەواو ( لە ١٤/١١/٢٠١٧ تاکو ٢١/١١/٢٠١٧) لەگەڵ کۆمەڵێک ئازیز و خۆشەویست کەمپینی وەتەنچاوی لێمانە مان بەڕێوە برد، بەو توانا کەمەی هەمانە، ئەوەی لە دەستمان هات کردمان بۆ ئەو ئازیزانەی کە چاکەیان لەسەر ئێمە هەیە و پێویستە ئەگەر بەو بڕە زۆر کەمەش بێ بیاندەینەوە.
خۆشحاڵم بە درێژایی ئەو کەمپینە دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی هەولێر یەک ڕەنگ و یەک دەنگ بوون لە پێناو ئامانجی کەمپینەکە. شانازی بە هەموو ئەو هاوڕێیانەوە دەکەم کە بەدرێژایی ئەو هەفتەیە ماندووبوون و بەش بە حاڵی خۆم سپاسیان دەکەم و ئەو کارە ئەگەر بەو هەرەوەزییە نەکرایە نەمان دەتوانی بەردەوام بین. هاوڕێ کۆنەکان دۆستایەتییان پاتە کردەوە و ناسینی هاوڕێ تازەکانیش مایەی خۆشحاڵیمە، بەڕاستی کەسانی دڵسۆز و لەخۆبوردو جێی ئومێدن. 
سپاس بۆ هەر کەسێک کە لەو ماوەیە بە هەر شێوەیەک هاوکاری کردین.
ئەمە کۆتایی نییە و هیوادارم لە داهاتووش بەو گەرموگوڕییە بەردەوام بین لە کاری دیکە.
تێبینی/ وێنەکان ڕەنگە هەموو هاوڕێیانی تێدانەبێ و داوای لێبوردنیان لێ دەکەم.

ئەنجامی کەمپینەکە، ناردنی دوو بارهەڵگر، کەلوپەلی پێویست بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بە بڕی ٢٨٦٨٥٧٥٠ دینار ( بیست و هەشت ملیۆن و شەش سەت و هەشتا و پێنج هەزار و حەوت سەت و پەنجا دینار) لەگەڵ (٤٠١٥$) چوار هەزار و پانزدە دۆلاری ئەمریکی.




0 سەرنج:

Post a Comment