31 December 2013

من و ٢٠١٣

هەڤاڵ نەژاد 
ئەگەرچی ژمارەی ١٣ بە ژمارەیەکی شووم دەناسرێ، بەڵام ساڵی ٢٠١٣ بەگشتی ساڵێکی باش و پڕ بەرهەم دادەنێم بۆ خۆم. سەرەڕای ناخۆشی و ئاستەنگییەکانی ساڵەکە، چالاکییەکانم لەو ساڵەدا بە کورتی بریتی بوون لە:

- بەشداری سێ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیم کرد لە هۆڵەندا و بەلجیکا.
- بەشداری دەیان کۆنفرانسی ناوخۆییم لە کوردستاندا کردووە و لە هەندێکیاندا لە دەستەی ئامادەکار بووم.
- بەشداری چەندین خۆپیشاندانم کردووە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، لە زۆرێکیان لە دەستەی ئامادەکار بووم.
- بەشداری دەیان کۆبوونەوە و چالاکی مەدەنیم کردووە.
- وەک پارێزەر کە پیشەی خۆمە، کارم لەسەر چەند دۆسیەیەک کردووە.
- حەوت وتارم نووسیوە و کاری وەرگێڕان و پێداچوونەوەم بۆ نامیلکەیەک لەسەر دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، کردووە.
- دەیان لێدوانم بۆ تیڤی، رادیۆ، ماڵپەرەکان داوە.
- لە ٢٠١٣ زۆرترین سەفەری دەرەوەی باشووری کوردستانم کردووە. لەو سەفەرانەمدا خزم و هاوڕێکانم بینیوە و هاوڕێی تازەم ناسیوە. بە کولتوری تازە و شێوازی ژیانی خەڵکی وڵاتی تر ئاشنا بووم و شتیان لێوە فێربووم.
- زۆربەی نووسین و چالاکییەکانم لە بلۆگەکەم بڵاوکدۆتەوە http://www.hevalname.blogspot.com/

بەهیوام ساڵی تازە، پڕ بەرهەمتر بێ بۆ خۆم و هەموو هاوڕێیانم.

وێنەکەش، هەڵگورد سەمەدی هاوڕێم، لە پاریس گرتوویەتی، دەستی خۆش.

0 سەرنج:

Post a Comment