08 December 2013

دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا خۆپیشاندان بەرێوەچوو

هەڤاڵ نەژاد 

رۆژی ٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، خۆپیشاندانێک دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەرێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە لە لایەن كۆميته‌ى پشتيوانى له‌ زيندانيانى سياسى كوردستان له‌ به‌لجيكا، کە بریتی بوون لە: (حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا) ئامادە کرابوو.

لەو خۆپیشاندانەدا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان، کە لەو وڵاتەن، ئاگادار کرابوونەوە بەڵام نەهاتن و تەنها ٣٠ کەسێک ئامادە بووین.
وەک پێشتریش لە کات و شوێنی تر گوتوومە، حیزبی کوردی، هەمیشە حیزب دەخاتە پێش نەتەوە. شتێک ئەگەر هی ئەو و لەڕێگەی ئەویشەوە نەبێ، با بۆ کورد و کوردستانیش بێ، پشتیوانی لێ ناکات.
من، لەگەڵ دوو هەڤاڵی باکووری کوردستان، بەیاننامەی ئەو خۆپیشاندانەم بردە ناو کۆنفرانسی (تورکیا- کورد)، لە پەرلەمانی ئەوروپا و، ویستمان بیدەینە ئامادەبووان، بەڵام برادەرێکی پەکەکە کە لە سەرپەرشتیارانی کۆنفرانسەکە بوو، بەیاننامەکەی لێ وەرگرتین و نەیهێشت بڵاوی بکەینەوە! گوتی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، تەنانەت کۆپییەکانی بەیاننامەکەی لێ وەرگرتین و نەیداینەوە!


0 سەرنج:

Post a Comment