هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
سروودی نیشتمانی: سروودێکی تۆمارکراوی (هۆنراوه و
میوزیک) تایبه‌ته به نه‌ته‌وه یان وڵاتێک. له بۆنه فه‌رمییه ناخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
و، له کاتی ئاهه‌نگی نیشتمانی و له قوتابخانه‌کان و له یارییه وه‌رزشیه
نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لێ ده‌درێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته به یاسا ڕێک بخرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، سروودی نیشتمانی هۆڵه‌ندا (Wilhelmus)،
کۆنترین سروودی نیشتمانییه له جیهاندا.
له نێوان ساڵانی 1568تا 1572 نووسراوه. سروودی نیشتمانی وڵاتان، نزیکایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا له ڕووی یاسایییه‌وه. پێویستی به کۆده‌نگی و ده‌نگی خه‌ڵک هه‌یه و زیاتر نه‌ریتییه. به ده‌گمه‌ن لا ده‌برێ یان ده‌ستکاری ده‌کرێت.
له نێوان ساڵانی 1568تا 1572 نووسراوه. سروودی نیشتمانی وڵاتان، نزیکایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا له ڕووی یاسایییه‌وه. پێویستی به کۆده‌نگی و ده‌نگی خه‌ڵک هه‌یه و زیاتر نه‌ریتییه. به ده‌گمه‌ن لا ده‌برێ یان ده‌ستکاری ده‌کرێت.
له کوردستانیشدا سروودی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب
هه‌یه، یونس ره‌ئوف (دڵدار) نووسیویه‌تی و شێخ حسێنی به‌رزنجی ئاوازی بۆ داناوه
( پێموایه ئێسته ئاوازدانه‌ران نوێیان کردۆته‌وه). به‌شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی بۆته
سروودی نیشتمانی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌ی ره‌قیب به پرۆژه یاسایه‌ک له په‌رله‌مانی
کوردستانه‌و، خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ کراوه، به‌ڵام هێشتا په‌سه‌ند نه‌کراوه.
ئه‌م پرۆژه یاسایه کۆمه‌ڵێک نه‌یاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئیسلامییه‌کان، به‌هۆیه‌وه
تا ئێستا به یاسایی نه‌کراوه.
سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب له کۆنه‌وه
وه‌ک سروودی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد ناسراوه و گوتراوه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌م
سرووده ناسراوه، که وه‌ک یه‌کێک له هێماکانی میلله‌تی کورد ده‌ناسرێته‌وه و
ده‌توانین بڵێین یه‌کێکه له‌و شته که‌مانه‌ی که کوردی هه‌رچوارپارچه له‌سه‌ری
کۆکن! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ڕووی یاساییشه‌وه ئه‌م کۆنی و په‌سه‌ندکردنه‌ی لای
زۆرینه‌ی میلله‌تی کورد، وه‌ک جۆرێک له یاسای نه‌ریتی لێ کردووه و چه‌سپاوه.
ئه‌م چه‌سپاویه‌ی لای خه‌ڵک، نه‌بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ماوه ماوه له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا نه‌یاری ئه‌م سرووده به بیانووی جۆراوجۆره‌وه
ده‌رنه‌که‌ون و، قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه که هێشتا په‌رله‌مانی کوردستان به یاسایی نه‌کردووه. بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانی
کوردستان جێی ره‌خنه‌یه.
ئه‌وانه‌ی وه‌ک نه‌یاری سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب
ده‌رده‌که‌ون، جگه له هه‌ندێک که‌س که بیانووی جۆراوجۆری کۆنی سرووده‌که و نا
سه‌رده‌میانه‌بووبی و، نه‌بوونی ئاماژه به که‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی
کوردستان ده‌هێننه‌وه له سرووده‌که‌دا. ئه‌وانی دی که زۆرینه‌ن و به توندی دژی
ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌وه‌ستنه‌وه لایه‌نه ئیسلامییه‌کانن، به بیانووی دینه‌وه.
وه‌ک له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێ کرد، یاسای سروودی
نیشتمانی له زۆرینه‌ی وڵاتاندا ده‌ستکاری ناکرێت و وه‌ک ده‌ستوور وایه که به ده‌گمه‌ن
ده‌ستکاری ده‌کرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروود بۆ سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت نییه و شتێکی
نیمچه هه‌میشه‌یییه! ڕه‌نگه له سروودی زۆرێک له وڵاتاندا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی
کۆنی وای تێدابێ که ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤیشا یه‌کنه‌گرێته‌وه.
دیاره ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئه‌و به‌ڕێزانه بێ که
گوایه سرووده‌که کۆنه و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ، ئه‌وه ده‌بێ هه‌ر چه‌ندساڵ
جارێک سروودی نیشتمانی هه‌موو وڵاته‌کان بگۆڕدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتان هه‌رده‌م
له گۆڕاندان و له ئێستادا هه‌ندێک وڵات هه‌ن که سیاسه‌تی کۆچبه‌ر وه‌رگرتنیان
هه‌یه و ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر کۆچبه‌ر وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ سرووده‌که‌یان
به هه‌موو زمانه‌کانی دنیا بنووسرێ و ناوی هه‌موو پێکهاته‌کانی وڵاته‌که‌ی تێدا
بێ.
هه‌ندێک له‌و به‌ڕێزانه ڕه‌نگه له ئه‌ورپاش بن، وه‌ک
باسده‌کرێ هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی له‌سه‌رووی 100 هه‌زار کوردی لێن، ئاخۆ ده‌کرێ
دوای په‌نجا ساڵی دیکه‌ش داوای ئه‌وه بکه‌ن سروودی ئه‌و وڵاته ده‌ستکاری بکه‌ن و
له سرووده‌که‌یاندا باسی کورد بکرێ، یا هۆنراوه‌که‌ی کوردی تێدابێ؟!
لێره‌دا نموونه‌ی سروودی چه‌ند وڵاتێک ده‌هێنمه‌وه، که
سرووده‌کانیان کۆنه و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی کۆنی تیایه و به هه‌موو پێوه‌رێکیش ئه‌و
وڵاتانه له ئێمه پێشکه‌وتووترن، به‌ڵام نه‌خۆیان و، نه هیچ که‌سیش ناچاری نه‌کردوون
سرووده‌که بگۆڕن به بیانووی کۆنی و ناسه‌رده‌می!
سروودی نیشتمانی به‌ریتانیا به‌ناوی (God
save the Queen ) (خودا شاژن بپارێزێ)، هه‌ر له ناونیشانه‌که‌یه‌وه
دیاره بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ و هه‌مووش ده‌زانین شاژن ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ته‌نها
سیمبۆلییه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی کارگێڕی و سیاسی نییه له به‌ریتانیا. له ناوه‌ڕۆکه‌که‌شیدا
زیاتر له 10 جار باسی شا ژن و داوای پاراستی له خودا ده‌کات، هه‌روه‌ها باسی سه‌رکوتی
سکۆتله‌ندییه یاخییه‌کان ده‌کات!
سروودی نیشتمانی ئوستراڵیا، هه‌تا ساڵی 1984 هه‌مان
سروودی خوا شاژن بپارێزێی به‌ریتانیا بوو به‌ته‌نها. له‌و ساڵه‌دا سروودێکی فه‌رمی
دیکه دانرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی سروودی شاژن هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. له کاتی بوونی ئه‌ندامی
خێزانی شاژن له بۆنه فه‌رمییه‌کاندا ده‌بێ سروودی شاژن بگوترێته‌وه.
هه‌روه‌ها له که‌نه‌دا و نیوزله‌ندا و چه‌ند هه‌رمێکی
تر، ئێستاش ئه‌م سرووده یان فه‌رمییه، یاخود له پاڵ فه‌رمییه‌که‌دا وه‌ک
سروودێکی یاسایی ماوه!
سروودی نیشتمانی فه‌ره‌نسی ( لا مارسییز)، ساڵی 1792
نووسراوه. ئه‌م سرووده له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ سوپا نووسراوه له جه‌نگی ڕاین. له
دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه هه‌ندێک ده‌ستکاری کراوه و وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه!
له ناو هۆنراوه‌که‌یدا له زۆرترین شوێندا داوای چه‌ک هه‌ڵگرتن و رشتنی خوێنی
دوژمنان له هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی ده‌کات. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار وشه‌ی دوژمن،
خائین، زاڵمان و ...هتد پاته ده‌کاته‌وه. به‌کورتی ئه‌میش وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه
ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێ!
سروودی نیشتمانی ئیتالیا (Il Canto
degli Italiani)، ( سروودی ئیتالییه‌کان) ساڵی 1847
نووسراوه و 1946 کراوه به سروودی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا. له ناو هۆنراوه‌ی
سرووده‌که‌دا چه‌ندین جار ئه‌و دێڕه پاته ده‌بێته‌وه که ده‌ڵێ : خودا به‌نده‌ی
(کۆیله) ڕۆمی بۆ ئافراندووه. هه‌مووش ده‌زانین ئێستا سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی پێشوو
نه‌ماوه!
سروودی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماژه‌م پێ کردن، له‌و وڵاتانه‌ن
که به پێوه‌ره‌کانی ئه‌مڕۆ وڵاتی پێشکه‌وتوو و سه‌رده‌مین. دڵنیام هی وڵاتی دیکه‌ش
زۆرن که له‌و شێوه‌یه‌ن. ئه‌و وڵاتانه وێڕای ئه‌وه‌ی سرووده‌کانیان له ئه‌ی ره‌قیبی
ئێمه کۆنتره، ناوه‌ڕۆکی هۆنراوه‌کانیشیان پڕه له‌و وشانه‌ی که بۆ ئێستا
ناگونجێن، به‌ڵام ئاماده نین بیگۆڕن و که‌سیش باسی ناکا! ئه‌دی بۆ هه‌ندێک هاو
نیشتمانی ئێمه گه‌ڕیان له ئه‌ی ره‌قیب ئاڵاندووه، که نه‌ناوی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی
به خراپ هێناوه و نه باسی داگیرکاری هیچ شوێنێک ده‌کات؟ نه وه‌ک هی به‌ریتانیا
باسی سه‌رکوتی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی به‌ریتانیا ده‌کات!
هه‌رچی نه‌یاره ئیسلامییه‌کانی ئه‌ی ره‌قیبیشه،
بیانووی نه‌گونجانی دیرێکی ( دینمانه ئاینمانه هه‌ر نیشتمان) له‌گه‌ڵ دیندا ده‌هێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆرجار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که ماناکه‌ی دژی دین نییه و
لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ کراوه. خۆشم وه‌ک تاک پێموایه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دینا
تێدا نییه.
به‌هه‌رحاڵ بیانووی ئه‌وان ئه‌وه‌یه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن
رێز له سروودێک ناگرن له‌گه‌ڵ دینیان نه‌گونجێ! وامان دانا ئه‌ی ره‌قیب گۆڕا و به
دڵی ئه‌وان بوو. سبه‌ی رۆژ ئه‌مان له ده‌سه‌ڵات بوون و ده‌بێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
وڵاته جۆراوجۆره‌کان ببه‌ستن، ئایا له کاتی بوونی سروودی وڵاتێک‌دا که له‌گه‌ڵ
دینیان ناگونجێ و وڵاتی واش هه‌یه بێ گومان، هه‌ڵناستن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
دینیان ناگونجێ واز له پرۆتۆکۆلی دیپلۆماسی دێنن و هه‌ڵی ده‌وه‌شێننه‌وه؟ به
بڕوای من ئه‌مه بیانوویه‌کی به‌جێ نییه، زیاتر بۆ جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵکی
مسوڵمانی کورده که ده‌یان ساڵه کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ی ڕه‌قیب نه‌بووه و به‌دڵ
و به گیان گوتویانه‌ته‌وه، ئه‌مان ده‌یانه‌وێ هانیان بده‌ن له ژێر په‌رده‌ی
دینا.
هه‌ندێک ئیسلامییه‌کان، جگه له دین، هه‌مان بیانووی ئه‌وانه
ده‌هێننه‌وه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ داون و باسی نا سه‌رده‌می ده‌که‌ن. به
کورتی ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ک خه‌مخۆری پێشکه‌وتن و مافی ئایین و نه‌ته‌وه‌کانی تر
دابنێن. وێڕای هه‌مان وه‌ڵامی سه‌ره‌وه بۆیان، پێموایه نا راستگۆیییانه له‌گه‌ڵ
خۆیان و ته‌نانه‌ت بیروباوه‌ڕه‌که‌شیان.
له تازه‌ترین نه‌یاری و هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌ی ره‌قیب، به‌ڕێز
ئه‌بوبه‌کر کاروانی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان،
سروودێکی وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌ی ره‌قیب له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کدا پێشکه‌شی
په‌رله‌مانی کوردستان، کردووه. سه‌رله‌نوێ باسوخواسی ئه‌ی ره‌قیبی زیندوو کردۆته‌وه.
ئه‌م سرووده‌ی کاک ئه‌بوبه‌کر، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک دێڕی
جوانی تێدایه، به‌ڵام له ڕووی به‌هێزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه ناگات به ئه‌ی
ره‌قیب. جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێته سه‌رباسی گۆڕینی ئه‌ی ره‌قیب، به دڵنیایییه‌وه
خه‌ڵک هه‌ر به‌م پرۆژه‌یه ناوه‌ستن، دنیایه‌ک ره‌خنه‌و سه‌رنجی ئاراسته ده‌کرێ و
چه‌ندین شاعیر و ئاوازدانه‌ری دیکه‌ش کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شیعر و ئاوازی ئه‌وان
ببێته سروودی نیشتمانی و پرۆژه پێشكه‌ش ده‌که‌ن.
من وه‌ک تاکێک چه‌ند ره‌خنه‌یه‌کم له هۆنراوه‌که‌ی هه‌یه.
بۆ نموونه:- دێڕی یه‌که‌م ده‌ڵێت " ساڵەهاى ساڵ لەم
خاکەدا برا بووین" ئایا ئه‌م وڵاته هه‌ر برای لێ
ژیاوه، ئه‌ی خوشک؟ ئایا ته‌نها برا شایه‌نی ئه‌وه‌ن له سروودا جێیان ببێته‌وه،
ئه‌ی خوشک؟
له نیوه‌دێڕێکی دیکه‌دا ده‌ڵێ" خه‌ونی له مێژینه‌مان
سه‌ربه‌خۆبونه" ئه‌م نیوه دێڕه چه‌ند جارێک له سرووده‌که‌ی دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌م نیوه‌دێڕه‌بێ کاکی شاعیر پێی وایه هه‌تا کوردماوه خه‌ون
به سه‌ربه‌خۆیییه‌وه ببینێت و پێی نه‌گات! چونکه سروود بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی نییه
و شتێکی نیمچه هه‌میشه‌یییه، شیعره‌که‌شی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که ئێمه قه‌ت سه‌ربه‌خۆ
نابین، به‌ڵام ئامانجمان سه‌ربه‌خۆ بوونه! یان وای دابنێ ئه‌مه بووه سردووی
نیشتمانی و له داهاتوو بووین به ده‌وڵه‌ت. ئه‌وکاتیش ده‌بێ وه‌ک بیانووه‌که‌ی ئه‌مان
که‌سانێکی تر بیانوو بگرن بڵێن؛ ئێمه ئێسته سه‌ربه‌خۆین و نابێ له سرووده‌که‌ماندا
بڵێین خه‌ونی له‌مێژینه‌مان سه‌ربه‌خۆبوونه، با بیگۆڕین.
به‌هۆی ئه‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه، ره‌نگه تا ئێسته ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌رکه‌وتبێ که سروودی زۆرینه‌ی وڵاتان کۆنن و زۆر به‌که‌می ده‌ستکاری ده‌کرێن.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه خۆشم وه‌ک تاکێکی کوردستانی، پێموایه سروودی ئه‌ی ره‌قیب هیچ
کێشه‌یه‌کی تێدانییه و پێمباشه وه‌ک خۆیی و به‌بێ ده‌ستکاری بمێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده پێموانییه بتوانرێ بگۆردرێ یا ده‌ستکاری
بکرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێکیش کۆده‌نگییه‌ک هه‌بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که له
ناو هۆنراوه‌که‌دا که‌موکوڕییه‌ک هه‌بێ، ئه‌وا پێویسته ته‌نها ئه‌و دێڕانه چاک
بکرێنه‌وه که زۆرینه پێیانوایه بگۆڕدرێن. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خرایه گه‌لپرسیییه‌وه،
چونکه پێویسته خه‌ڵک راسته‌وخۆ ده‌نگی له‌سه‌ر بدات نه‌ک به بڕیاری ئیداری و
سیاسی.
سه‌رنج: بۆ سروودی وڵاتان سوودم له ماڵپه‌ڕی ویکیپیدیا وه‌رگرت
0 سەرنج:
Post a Comment