هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر، مامۆستای زانکۆی جیهان، ئه‌و
زانکۆیه‌ی من لێم خوێندووه. چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆی له فه‌یسبووک،
نووسیویه‌تی به‌هۆی پۆشینی به‌رگی کوردییه‌وه له زانکۆی جیهان نه‌ماوم و، پێیان
گوتووم کاره‌که‌م کۆتایی هاتووه.
پێشتریش ئاگادار بووم زانکۆ به پۆشینی به‌رگی کوردی دکتۆر
که‌مال، قه‌ڵس و ناڕه‌حه‌ت بوون. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا دکتۆر که‌مال به منی گوت:
سه‌رۆکی زانکۆ پێی گوتووم جل و به‌رگی کوردی له‌به‌ر مه‌که، ده‌بێ مامۆستای زانکۆ
به‌رگێکی شیاو بپۆشێ، واته به بۆچوونی سه‌رۆکی زانکۆ به‌رگی کوردی شیاوی مامۆستای
زانکۆ نییه! به‌ڵام دکتۆر سوور بوو له‌سه‌ر پۆشینی جل و به‌رگی کوردی.
له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو، چه‌ندین جار ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه
که زانکۆ که‌شێکی عه‌ره‌بییانه زاڵه به‌سه‌ریدا. مامۆستا عه‌ره‌به‌کان هه‌روادێ
به ده‌سه‌ڵات ده‌بن له زانکۆ و زۆرجار به ئاشکرا سووکایه‌تی به کورد و زمانی
کوردی ده‌که‌ن. زۆربه‌ی سه‌رۆک به‌شه‌کان عه‌ره‌بن و بڕیارده‌ری به‌شه‌کانیش به‌هه‌مانشێوه
عه‌ره‌بن.
مامۆستا کورده‌کان به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتیان نییه و مامۆستای
ئاسایین و ده‌بێ فه‌رمانی سه‌رۆک به‌ش و بڕیارده‌ره عه‌ره‌به‌کان جێ به‌جێ بکه‌ن.
که‌سێکی وه‌ک دکتۆر که‌مال، که ئاماده‌نه‌بوو به‌و که‌شه نا ته‌ندروسته ڕازی بێت
و دژایه‌تی بیری شۆڤێنی ئه‌وانی ده‌کرد، زۆر به ئاسانی پێیانگوتووه کاری تۆ لێره
ته‌واو بووه!
له کاتی نووسینی توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونم له زانکۆ، من
ده‌مویست توێژینه‌وه‌که به‌کوردی بنووسم و، سه‌رۆکی به‌شیش ده‌یگوت ده‌بێ عه‌ره‌بی
بێت و عه‌ره‌بی زمانی قانوونه، به‌ڵام من سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی
بینووسم و نووسیشم. بۆ ئه‌وه‌ش دکتۆر که‌مال پشتیوانم بوو که به کوردی بینووسم و
ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی بینووسم له‌گه‌ڵ سه‌رۆک به‌شیش به‌شه‌ڕبێ،
بۆ ئه‌وه زۆر سپاسی ده‌که‌م.
پێشتریش گوتوومه و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، عه‌ره‌ب
کوردستانیان ناخۆش کردووه، خۆشمان له‌وه به‌رپرسین و هه‌رچی بکه‌ن خه‌تای خۆمانه.
زۆریش به‌لاتانه‌وه ئاسایی بێ چه‌ند ساڵی داهاتوو نوێنه‌ریان بچێته په‌رله‌مانی
کوردستان و، داوای کۆتا و کۆمه‌ڵێ شتی تریش بکه‌ن و، ببنه عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر
و سلێمانی و دهۆک! بێگومان ئاماده‌ش نین باسی که‌رکووک بکه‌ن، چونکه بێ ئه‌ملاولا
به‌هی خۆیانی ده‌زانن و کوردیان پێ هاورده‌یه له‌وێ!
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خه‌ڵکی بێگانه په‌رستی کوردستان، به‌جۆرێک
شیرینیان چووه به‌و برا چاوه‌ڕه‌شانه‌یان ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن بۆ ڕازی
کردنی دڵیان و سه‌لماندنی برا بچووکێتیان. ته‌نانه‌ت تا ئاستی سووکایه‌تی به
سیمبۆل و هێماو کولتوری کوردی. که‌سێکیش بیه‌وێ له به‌رامبه‌ریان ڕاوه‌ستێ و ئه‌و
سووکایه‌تییه قبوڵ نه‌کات، به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه و زۆرجار ژن خراپ و پیاو
خراپیش ده‌بێ. بۆیه ده‌بوو دکتۆر که‌مال عه‌گال له‌سه‌ر بکات و دزداشه له‌به‌ر
بکات، تا ببێته کوردێکی باش و برا بچووکێکی باش بۆ عه‌ره‌به‌کان، نه‌ک جل و به‌رگی
کوردی بپۆشێ و ببێته که‌سێکی خراپ و دژی برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب!
0 سەرنج:
Post a Comment