11 January 2016

کتێب... دەروازەیەک بۆ دیپلۆماسی

کتێبێکی خۆم 

ئەم کتێبەم نزیکەی چوار ساڵە لە چاپخانەی حکومەت کەوتووە و تۆزی لێ نیشتووە، خۆم بیرم چۆتەوە باسی چی تێدا کراوە!
بۆیە بڕیارم دا بە شێوەی پی دی ئێف، لە کتێبخانەی کوردیپێدیا بڵاوی بکەمەوە.
کتێب یان کتێبۆکەکەم توێژینەوەی دەرچوونی زانکۆمە سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی ڤییەنای ١٩٦١ بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، شتێکی زۆر سەرەتایییە سەبارەت بە دیپلۆماسی و رێکەوتنامەکەش بە پاشکۆیەک بڵاوکراوەتەوە.

بەو هیوایەم ئەگەر کەمیش بێ، سوودێکی هەبێ. کورد گوتەنی؛ دیاری شوان، ئاڵەکۆکە!


0 سەرنج:

Post a Comment