09 May 2013

یەکگرتووی ئیسلامی پشتیوانی لە پەیوەست بوونی عێراق بەو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

 هەڤاڵ نەژاد 
دوێنێ چوارشەممە ٨-٥-٢٠١٣ وەک هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیمان كرد و یاداشتێکمان پێشکەش کردن.

لە یاداشتەکەدا داوای ئەوەمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کردبوو تاوەکو پشتیوانی لە هاوپەیمانێتییەکە و ئامانجەکەی بکەن کە پەیوەست بوونی عێراقە بە دادگاکەوە. ئەوانیش پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند و بەڵێنیاندا لە رێگەی نوێنەرەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق و حکوومەتی عێراقی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگا و رێکخراوەکاندا هاوکاری ئەم پرۆژەیە بکەن و کار بۆ ئامانجەکەی بکەن.
بریارە لە داهاتوودا سەردانی هەموو لایەنەکانی دیکەش بکرێت.

0 سەرنج:

Post a Comment