هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مڕۆ 26-4-2012 زانکۆی جیهان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی
باشووری کوردستان، چواره‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و فیستیڤاڵه به ئاماده‌بوونی خوێندکارانی زانکۆ و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو میوان و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به به‌شداری
چه‌ندین کۆمپانیای بازرگانی و سه‌رجه‌م کۆلیژ و به‌شه‌کانی زانکۆی جیهان به‌ڕێوه‌چوو،
تێیدا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر و پێشانگای تایبه‌ت نمایشکران.
چالاکییه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌م شێوه‌یه
بوو؛ کۆلیژی زانست به‌شی بایۆلۆژی به پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به به‌شه‌که‌ی خۆیان
و تاقیکردنه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌ی خوێن، گرتنی په‌ستانی خوێن و چه‌ند چالاکییه‌کی
دیکه که له لایه‌ن خوێندکارانه‌وه ئاماده‌کرابوو، به‌شداری فیستیڤاڵه‌که
بوون.
به‌شی زمانی ئینگلیزی به شانۆگه‌رییه‌ک و پێشانگای
شاعیر و ناوداره بیانییه‌کان به‌شداربوون. کۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی گه‌یاندن، به
پێشانگای ئامێری پێشکه‌وتووی بواری گه‌یاندن به‌شداربوون.
چالاکی کۆلیژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان،
بریتی بوو له درووست‌کردنی باڵوێزخانه‌ی
تیۆری و پێشکه‌ش کردنی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی یاسایی و نمایش‌کردنی چه‌ندین کتێب
و نامیلکه‌ی تایبه‌ت به‌و به‌شه.
ماڵی کورده‌واری، که ماڵێکی فۆلکلۆرییه و له‌سه‌ر شێوه‌ی
کۆن درووستکراوه، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری دکتۆر نه‌وزاد باجگر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی
ئه‌میندارییه‌تی زانکۆی جیهانی تێدا نمایش کرابوو.
هه‌روه‌ها چه‌ند کۆمپیانیایهکی بواری گه‌یاندن و فامیلی
مۆڵ و چه‌ند کۆمپیانیایهکی دیکه‌ی بازرگانی، نمایشی کاڵاکانی خۆیان کردبوو.
زانکۆی جیهان، زانکۆیه‌کی سه‌ر به که‌رتی تایبه‌ته،
ساڵی 2007 له هه‌ولێری پایته‌ختی باشووری کوردستان دامه‌رزاوه.
2 سەرنج:
سەکەوتوو بیت کاک هەڤاڵ
هاوڕێی هێژا، کاکه چیا، زۆر سپاس و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕێزیشت.
Post a Comment