20 March 2011

ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠١١ لە هەولێر


هەواڵ و وێنە: هەڤاڵ نەژاد
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠-٣-٢٠١١ لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر، وێرای کردنەوەی ئاگری نەورۆز،ئاهەنگێکی جەماوەری بەرێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا بەخۆشحاڵییەوە جگە لە ئاڵای کوردستان، ئاڵایەکی دیکە نەدەبینرا.
ئاهەنگ و ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئەمساڵ ئامادەکارییەکی باشی بۆ کرابوو لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە.
 هەروەها هونەرمەندانی پارچەکانی کوردستان ( دیار دەرسیم، نارین فەقێ، چۆپی فەتاح، عەزی وەیسی) بەشداربوون و بەدەنگی خۆشیان ئاهەنگەکەیان رازاندبووەوە.
لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک میوانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەشداربوون، بەتایبەت کوردانی رۆژهەڵات.











0 سەرنج:

Post a Comment