20 November 2013

بەشداریکردنمان لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-١١-٢٠١٣ لە شاری دەنهاخ (لاهای) لە هۆڵەندا، دوازدەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (ICC)، دەستی بەکارەکانی کرد. ئێمەش وەک شاندی تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، بەشداریمان کردووە.

ئەو کۆنفرانسەکە نزیکەی هەفتەیەک دەخایەنێت، کارەکانی بریتین لە پێداچوونەوە بەکارەکانی پێشووتر، هەروەها پێشکەش کردنی راپۆرتی بەشەکانی دادگا و ئامارەکان، بەرێوەچوونی چەندین سیمیناری جیاواز لەبارەی دادگا و کارەکانی.
ئێمە وەک تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، لەسەر داوەتی تۆڕی جیهانی لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، بەشداری ئەو کۆنفرانسەمان کردووە. لەگەڵ خۆماندا چەند کتێبێکمان لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد و پروشووری تایبەت بە تۆڕەکەمان بردووە و لەوێ بڵاومان کردنەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشداربووانی کۆنفرانس، بە بایەخەوە کتێبەکانیان هەڵدەگرت.


پێشکەشکردنی کتێب و پروشووری تایبەت بە ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد


0 سەرنج:

Post a Comment