19 December 2012

تەنها لەم دەسەڵاتە دەوەشێتەوە!


هەڤاڵ نەژاد 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی سەردانی کەمئەندامە مانگرتووەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد. ئەو سەردانەی ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی بوو بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان.
ئەو کەمئەندامانە نزیک بە مانگێکە لە سلێمانی مانیان گرتووە و دوێنێ مانگرتنەکەیان گواستۆتەوە بۆ هەولێر. وەک خۆیان وتیان لە دوێنێوە هیچ بەرپرسێک لێی نەپرسیون و شەویان لەبەر بارانا رۆژ کردۆتەوە.

بەهۆیەوە کە کەس ئامادە نەبوو بێتە دەرەوە لە ژوورەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، شەقامی سەرەکی ٦٠ مەتریان داخستبوو.
پاش رۆشتنی ئێمە ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەزۆر لابراون و پۆلیس بردوونی بۆ شوێنی تر! عەیب و شوورەیی لەبری ئەوەی نوێنەرێکی حکوومەت بێنە بەردەم دەرگای ئەنجوومەنی وەزیران و قسە لەگەڵ مانگرتووەکاندا بکات، بەزۆر مانگرتووەکانیان لابردووە.
ئەو کارە تا سەر ئێسقان ناشرینەو تەنها لەم دەسەڵاتدارانەی کوردستان دەوشێتەوە!

تێبینی: داوکاری ئەو مانگرتووانە رووخانی حکوومەت نییە، تەنها داوای باشترکردنی ژیانیان دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن مانگانە ١٥٠ هەزار وەردەگرن! ناکاتە پارەی خەرجی رۆژێکی منداڵی بەرپرسێک!




0 سەرنج:

Post a Comment