02 February 2011

ئەخلاقی نەتەوەیی و نیشتمانیتان بەگەشتێک مەفرۆشن!


بەیاننامەی کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و نووسەر و رۆشنبیری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان 
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی پەیامنێر کە تێیدا هاتووە" به‌رپرسێکی کونسۆڵخانه‌ی ئێران ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات، شاندێکی رۆژنامه‌وانانی کوردستان کە پێکهاتووە لە 33 رۆژنامەوان بانگهێشتی ئێران کراون بۆ بەشداریکردن لە یادی ١٠ فەجر، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان به دام و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م وڵاته. بڕیارە کە شاندەکەی رۆژنامەنووسانی کوردستان ١٠ رۆژ لەوێ بمێننەوە"
سه‌ردانەکه له‌لایه‌ن کونسۆڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ریکخراوه‌ و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە ڕێگەی کونسوڵخانەی ئێرانەوە لە هەولێر ئەو ٣٣ رۆژنامەوانە( کە هێشتا ناوەکانیان ئاشکرانین) بچنە ئەو وڵاتە.
ئێمە ئەو نووسەر و رۆژانامەوان و چالاکە مەدەنییانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، پێمان وایە ئەم سەردانە کاریگەری خراپ بەجێدێڵێت و مەبەستی دیکەی لەپشتەوەیە. بۆیە بۆیکۆتی ئەم سەردانە دەکەین و بەکارێکی نا نەتەوەیی و ناپەسەندی دەزانین و رایدەگەیەنین ئەو رۆژنامەوانانەی بڕیارە لەو گەشتەدا بەشداربن، کارێکی نانەتەوەیی دەکەن و دوورە لە پیشەی رۆژنامەوانی راستەقینە.
بانگهێشتی ئەو رۆژنامەنووسە کوردانە لەدەمێکدایە کە سەدان رۆڵەی کورد لە زیندانەکانی ئێران توند کراون و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەلاەیەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین رۆژنامەنووسی کورد سزادراون و وڵاتبەدەر کراون، چەندین رۆژنامەی کوردی داخراون. لەم چەند ساڵەی دوایی بینیمان کە ئێران دەیان رۆڵەی کوردی لەدار داوە و سزای زیندانی بەسەر سەدانی دیکەدا سەپاندووە و بەردەوام مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. بۆیە بە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانین کە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیر و نووسەران و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان بۆیکۆتی هەموو بانگهێشتێکی کۆماری ئیسلامی بکەن تا ئەو وڵاتە دەست هەڵدەگرێ لە سزای سیاسی رۆڵەکانی کورد و بەفەرمی ددان بە مافی رەوای گەلی کورددا دەنێت.
هەر لێرەوە بەهەلی دەزانین کە داوا لە رۆژنامەوانە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەکان بکەین کە بەهەموو جۆرێک بۆیکۆتی کار و چالاکییەکانی کونسوڵخانەکانی ئێران بکەن لە باشووری کوردستان و بەهیچ شێوەیەک کار و چالاکییەکان بڵاو نەکەنەوە.
لە هەمان دەمدا داوا لەو ٣٣ رۆژنامەوانە دەکەین ئەو گەشتە بۆیکۆت بکەن و هەست بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی بکەن و ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و نەچن بۆ یادی دامەزراندنی وڵاتێک کە رۆژانە لاوانی کورد لە سێدارە دەدات و لە کونجی زیندان توندیان دەکات. داوایان لێدەکەین ئەخلاقی نەتەوەیی و نیشتمانیان نەفرۆشن بەگەشتێکی ١٠ رۆژە.

ناوەکان:
1. هەڵگورد سەمەد-رۆژنامەنووس
2. مەنسوور تەیفوری-نووسەر و رۆژنامەنووس
3. عەزیز رەئوف-نووسەر
4. مەهین شوکروڵاپور
5. رویا تڵوعی
6. دیار عەزیز شەریف-نووسەر و وەرگێڕ
7. ئاسۆ جەبار-نووسەر
8. هێرش عبدالرحمن
9. زمناکۆ ئیسماعیل-رۆژنامەنووس
10. کۆشان عەلی زەمانی-خوێندکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی
11. سەباح نەسری
12. ئالان عومەرزادە-رۆژنامەنووس و نووسەر
13. دێرین حامد-رۆژنامەنووس و شانۆکار
14. ئەژین رەزابی
15. شنە رەزابی
16. مەنسوور عەزیزی
17. شەنکار عبدالله-رۆژنامەنووس
18. ئەحمەد سەفا-رۆژنامەنووس
19. ئاسۆس هەردی-نووسەر و رۆژنامەنووس
20. ئیبراهیم عەباس-رۆژنامەنووس
21. بەهرە حەمەرەش-رۆژنامەنووس
22. خیڵان بەختیار-رۆژنامەنووس
23. ئەحمەد یوونس-وێنەگر
24. عەباس شوان-نووسەر
25. مەریوان مەلا حەسەن-رۆژنامەنووس
26. سۆران عبدالقادر کۆستە-نووسەر
27. بارزان عەلی حەمە-رۆژنامەنووس
28. دەشتی سەباح-رۆژنامەنووس
29. سەرتیپ عوسمان-وێنەگر
30. نزار گزالی-رۆژنامەنووس
31. نا‌ێح فریدی
32. داود ئازادفەر
33. ناهید موکری
34. جەواد حەیدەری
35. جەمال نەجاری
36. شەهابەددین شێخی
37. محەمەد ئازادی
38. نەدا شەهبازی
39. شاهین شەهلایی
40. شەمزین جیهانی
41. جەمیلە رەحیمی
42. ژیوار رەسوڵی
43. جەمیل ئەحمەدی
44. ئازاد مورادیان
45. محەمەد فەرهادزادە
46. سەرۆ خالقی
47. شاهۆ نادری
48. سۆران ڤیان
49. میدیا بایەزیدپور
50. هادی خوجینیان
51. هۆشەنگ سنە
52. نەزمی قەسەمی
53. مەسعوود ئەکبەری راد
54. سیاوەش کەریمی
55. دیاکۆ هەورامی
56. کەژاڵ نەقشبەندی
57. ئارێز داراپور-رۆژنامەوان و چالاکی سیاسی
58. عەلی مەحمود-رۆژنامەوان و چالاکی سیاسی
59. هیوا ناسیح-چالاکوانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەوان
60. رەحیم مەحموودی-هەڵسوڕاوی سیاسی
61. عەلا سەلاحیان- هونەرمەند
62. گۆران دوکانی- رۆژنامەنووس
63. هەڤاڵ نەژاد- رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی64. شێرزاد عومەر-رۆژنامەنووس
65. کەمال چۆمانی-رۆژنامەنووس
66. هیوا عەبدوڵا-نووسەر
67. بیلال سەعید-رۆژنامەنووس
68. عەلی سەدیق-رۆژنامەنووس
69. ئاوارە حەمید-رۆژنامەنووس
70. دانا جەمیل نووری-رۆژنامەنووس
71. سەید سنەیی
72. شلێر باپیری-رۆژنامەنووس
73. لەیلا محەمەدی
74. جەمشید بەهرامی-رۆژنامەنووس
75. – مستەفا زاهیدی-رۆژنامەنووس
76. –ئیدریس عەبدی-سینەماکار
77. جان یەڵماز
78. ئەمجەد حسێن پەناهی
79. ساسان ئەمجەدی
80. ئاسۆ ساڵح
81. سیروان پاڵانی
82. ئەمیر ئەحمەدی
83. خالد ئەمینی
84. باست کوردستانی
85. ئارمان محەمەدی
86. عرفان شعبای
87. فرانک حسێن پەناهی
88. کەمپینی زیندانیانی سیاسی و مەدەنی
89. ئیبراهیم کونە پوشی
90. شلێر دەروێشی
91. جەمال پوورکەریم
92. مورتەزا پەروێزی
93. جەلای رەوانگەرد
94. ناسر چەورۆکا
95. هیوا سەبویی
96. ڤیدا رەزایی
97. رەزا فەیزی
98. جەمیلە حەکیمی
99. رەزا یوسف بیگی
100. عەزیز بێکەس
101. فەرزانە عەلی
102. پویا سادقوەزیری
103. محەمەد عەلی تۆفیقی
104. ئازاد مەستانی
105. فەریبۆرز فاخیری
106. ئەنجوومەنی هونەرمەندانی کوردستان-ستۆکهۆڵم- Kurdiska Artist Förbundet / Stockholm
107. سازمانی دژی لەداردان لە کوردستان سازمان چد اعدام کردستان
108. اتحادیە خانوادە فعالین دربند کورد
109. انجمن زنان ێ‌ژرمهر کردستان
110. کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی کورد
111. هاوڕێ باخەوان-نووسەر
112. قادر نادر-نووسەر
113. عەلی مەحموود-نووسەر و ئەندامی کوردۆساید
114. هێرش عەبدولرەحمان
115. بەختیار سەعید
116. رووناک شوانی
117. نەجیبە مەحموود
118. عەباس رۆستەم
119. هیوا محمد
120. د.کامەران بەرزنجی
121. شەنکار عەبدوڵا
122. ئەڤین کاکی-شێوەکار
123. کارزانی دووکانی
124. شاسوار مامە
125. شاخەوان کەریم-رۆژنامەنووس
126. کەیوان هەورامی
127. بیلال سەنگەسەری-رۆژنامەنووس
128. ئازاد کوردۆ
129. هاوناز ئارام
130. ئەرخەوان رەسوڵ
131. حەسەن سوڵتان پەناهی
132. تریفە ئەحمەد
133. شێرکۆ شوانی
134. سارا پارڤین
135. ئارام ئەحمەد
136. چوان چاوشین
137. پێشەوا تەیب
138. دانا شەدەلە
139. دلێر کەمانگەر
140. بەڵێن عوسمان
141. شۆڕش خالید
142. هێمن رەئوف- شاعیر
143. رۆستەم کوردستانی
144. بەهرۆز پەرتو
145. دەرباز ئەمیر عبدالله
146. سمیرا هوشیاریان
147. هیوا مەولانایی


1 سەرنج:

که یهان یووسفی said...

كه يهان يووسفي
روژنامه وان و چالاکی سیاسی

Post a Comment