24 February 2011

بەیاننامەی چالاکوانانی مەدەنی و رێکخراوەکانی شاری هەولێر


ئێمە وەک چالاکوانان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەو گۆڕینەوەی راو سەرنج و پێشنیار دەربارەی بارودۆخی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی، بەهۆی دروستبوونی کەشێکی نا ئاسایی لە هەولێر، وەک ئەرکێکی مەدەنی و نیشتیمانی بریارماندا بەدروستکردنی تۆڕێکی مەدەنی بەناوی (تۆڕی ئاشتی) بۆ پاراستنی ئاشتی و رووبەرووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لە ناکاو کە لە شاری هەولێردا.

١-پاڵپشتی بریارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە لە ٢٤-٢-٢٠١١ بڵاوکرایەوە و داوای دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بریارانە ودەستپێکردنی چاکسازی راستەقینە و کردارییانە.
٢-دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان، چاوەڕوانبووین بارودۆخی سلێمانی هێور بێتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەو حاڵەتە تێبینی دەکرێت بەجۆرێک هەولێریش پشێوی تێکەوتووەو قوتابیانی زانکۆ نێردارونەتەوە ماڵەوەو هاتوو چۆ لە بازگەکانی هەولێر نا ئاسایی بووە. لێرەوە داوای کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین و داوای ئاسایی کردنەوەی هاتووچۆی بازگەکان دەکەین.
٣-خۆپیشاندان مافێکی سروشتی هاوڵاتیانە، ئێمە پشتیوانی هەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنییانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئێمە وەک ریکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، وەک تیمێکی ئاشتی و هێمنی پارێز لە خزمەتی شاری هەولێردا دەبین.
٤- رەتکردنەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە لە هەر لایەکەوە رووبدات.
٥-ئەم تۆڕە کراوەیەوەو هەموو رێکخراو و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر دەتوانن بێنە ناویەوە و پشتگیری خۆیان دەرببڕن.
٢٤-٢-٢٠١١
ناوەکان:
١-کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDA
2- سەنتەری گەشەپیدانی چالاکی لاوان
٣-کۆمەڵگەی لاوانی هەولێر
٤-ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ
٥-سنەتەری رۆشنبیری راژان
٦-گرووپی دارۆژ
٧-رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
٨-ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج
٩-‌سەڵاح سدیق سەعید- مامۆستای کۆلیژی ئەدەبیات
١٠-هیوا حەمید باجەلان – چالاکوان
١١-هێمن ساڵح ئیسماعیل- یاساناس
١٢-رابەر تەڵعەت – چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
١٣-عەلی مەحمود- چاودێری کوردۆساید
١٤-خەتاب عەزیز سلێمان- چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
١٥-عەبدوڵا خالید- رۆژنامەنووس
١٦-سەنگەر یوسف- چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
١٧-کارزان عەزیز – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی

0 سەرنج:

Post a Comment