29 October 2013

تێگەیشتن لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٣ کۆنفراسی هەرێمایەتی سەبارەت بە کورد و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بەرێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لە لایەن رێکخراوی کوردستان بێجینۆساید، بە بەشداری رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی و، ئەتاج بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)، بە پشتیوانی فەرمانگەی رێخکراوە ناحکومییەکان، لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، ژمارەیەک بابەت لە لایەن کەسانی ئەکادیمی و یاساناسەوە پێشکەشکران. ئامانج لە کۆنفرانسەکە، زیاتر ئاشناکردنی کۆمەڵگەیە بەو دادگایە و چۆنێتی کارەکانی، هەروەها داواکردن لە حکومەتی عێراقی، تاوەکو واژۆ لەسەر رێکەوتننامەی رۆمای ١٩٩٨ بکات و پەیوەست ببێ بە دادگای نێودەوڵەتی تاوان، کە بارەگاکەی لە شاری لاهای هۆڵەندایە.
لە کۆنفرانسەکەدا، کتێبۆکێک سەبارەت بە دادگای نێودەوڵەتی تاوان بڵاوکرایەوە، بە ناوی (تێگەیشتن لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان) کە لە لایەن کاک تاهر گڕاوی وەرگێڕدراوە و منیش سەرلەنوێ پێداچوومەوە و پێشەکییەکی کورتم بۆ نووسیوە. ئەو وەرگێڕان و پێداچوونەوەیەش چیرۆکێکی تایبەتی هەیە بۆ خۆی :) بە داخەوە لە بەرگەکەیدا چەند هەڵەیەکی زمانەوانی تێدایە کە چاپخانە لێی بەرپرسە، نووسینی ناوەوەشی من لێی بەرپرسم و هیوام وایە کەمترین هەڵەی تیابێ.
هەوڵ دەدەم، لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەو کتێبۆکە بە فایلی پی دی ئێف، لێرەدا بڵاوبکەمەوە.

0 سەرنج:

Post a Comment