01 August 2013

گفتوگۆی رۆژنامەنووس و دادگاکان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ١-٨-٢٠١٣ بەشداری دانیشتنێکم کرد سەبارەت بە پەیوەندی نێوان دادگاکان و رۆژنامەنووسان، وتوێژێکی گەرم بوو، زۆر قسەو باسی پەیوەندیدار بەو مژارە باس کران.
دانیشتنەکە دەزگای سمارت ئامادەی کردبوو، کۆمەڵێک یاساناس، ئەکادیمی، رۆژنامەنووس، بەشداربوون.
هەروەها خۆشحاڵ بووم بە بینینی چەند هاوڕێیەکی هێژام لە دانیشتنەکەدا، کە دەمێکە نەمدیبوون و بەهەمانشێوە ناسینی چەند هاوڕێیەکی نوێ.

ئەم  هەواڵە لە بارەی دانیشتنەکە بخوێنەوە؛

0 سەرنج:

Post a Comment