کامێرای سارا |
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زای یه‌کێکه له هونه‌رمه‌نده به توانا و به‌نێوبانگه‌کانی کوردستان، ده‌یان ساڵه به هونه‌ره‌که‌ی خه‌باتێکی بێ وچانی کردووه بۆ گه‌لی کورد و به ده‌یان سروودی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌یه. به جۆرێک لای زۆرێکی وه‌ک من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه و، خۆشی چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووپات کردۆته‌وه له دیداره‌کانیدا، که که‌سێكه نه‌ته‌وه‌یییه و باوه‌ڕی به ئێرانی بوون و عێراقی بوون و تورکی بوون و سووری بوون نییه، به‌ڵکو باوه‌ڕی به کوردستان هه‌یه و ته‌نها خۆی به کوردستانی ده‌زانێ.
له‌م رۆژانه‌دا وتوێژێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی بی بی سی فارسی‌دا ئه‌نجامدا و پێچه‌وانه‌ی قسه و کرداره‌کانی پێشووی خۆی بوو، لەو وتوێژەی لەگەڵ بی بی سی فارسی کردی، رەزازییەکی جیاوازبوو لەوەی لە گۆرانییەکانی یاخود لە ڕاگەیاندنە کوردییەکان دەمانناسی!
له‌و وتوێژه‌دا چه‌ندین قسه‌ی کرد که نه‌ده‌بوو که‌سێک که خۆی به نه‌ته‌وه‌یی بزانێ بیانکات، جگه له‌وه‌ی ئه‌و که‌سێکی هونه‌رمه‌نده و نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه بڕواته نێو سیاسه‌ته‌وه که کاری ئه‌و نییه!
بۆ نموونه له یه‌کێک له قسه‌کانی گوتی من له (کوردستانی عێراق) میوانم و خۆم به ئێرانی ده‌زانم! له کاتێکدا پێشتر ده‌یگوت باشووری کوردستان و خۆشی به خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانی، نه‌ک ئێران!
یاخود قسه‌یه‌کی دی که هێنده نانه‌ته‌وه‌یییانه بوو که زیاتر له قسه‌ی پان ئێرانیسته‌کان ده‌چوو، گوتی؛ گله‌ییم له ڕۆشنبیران و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی ئێرانی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی کارێکیان نه‌کردووه پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش به ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست بکه‌ن!
به‌داخه‌وه کاتێک هه‌ر تاکێکی کورد به‌رامبه‌ر تورکێک، فارسێک، عه‌ره‌بێک قسه ده‌که‌ن، به‌جۆرێک خۆیان پێ که‌مه که ناتوانن ڕووبه‌ڕوویان قسه‌ی دڵیان بکه‌ن، یاخود هه‌ر کارێک ده‌که‌ن که دڵی ئه‌وان ڕابگرن و له خۆیانی نه‌ڕه‌نجێنن، کارێک ده‌که‌ن به‌زۆریش بێ سه‌رده‌ستی ئه‌و نه‌ته‌وانه بسه‌لمێنن.
به بڕوای من کاک ناسری ڕه‌زای، له‌و وتوێژه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ده‌یان ساڵ خه‌بات و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی خۆی خسته ژێر پرسیاره‌وه به‌و قسانه‌ی که نه‌ده‌بوو بیانکات و کردینی.
ئه‌مه‌ش لینکی وتوێژه‌که‌یه له بی بی سی
0 سەرنج:
Post a Comment